پێداگریی ڕۆحانی لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا ، پاوەجێیی بەرجام وبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەی پێوەندی لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا ، پاوەجێیی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش( بەرجام) وبەرنگار بوونەوەی ترۆریسمی بە سێ تەوەری گرینگ لە سیاسەتی دەرەوەیی ئێران ناوبرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ زانیاری گەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری " دنیس ئو دونوان " سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئیرلەند لە تاران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران پێبەندە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە هەشت ڕاپۆرتی خۆیدا لەسەر پێبەندی تۆکمە وتەواوی ئێران بە بەڵینەکانی پیداگری کردووە وهەربەوجۆرە کە زۆر جار ڕاگەێندراوە ، ئێران هیچکات دەسپێکەری بنپێکردنی ڕێککەوتن نابێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئەمڕۆ گیرەو کێشەکان ڕوولەکەم بوون وتاقمە ترۆریستەکان کەلە عێراق، سووریا ولوبنان چالاک بوونە، زۆر لاواز بوونە، وتی: هەموو دەبێ لە بەرانبەر ترۆریسمدا هاودەنگ ویەکپارچە بجوڵێنەوە چونکە ترۆریسم هەڕەشەیەک بۆ هەموو جیهان دێتە ئەژمار.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئیرادەی ئێران لەسەر پەرەی پێوەندی وهاوکاریەکانی هەموولایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی لەوان ئیرلەندە ڕایگەیاند : تاران لە پەرەی پێوەندی سیاسی ، فەرهەنگی ، ئابووری وزانستی لەگەڵ دوبلین پێشوازی دەکات.
" دنیس ئودونوان " سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئیرلەندیش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندیەکانی سیاسی ، تیجاری ، ئابووری ، فەرهەنگی وگەشتیاری نێوان تاران ودوبلین ڕایگەیاند : پەرەی پێوەندی وهاوکاریەکانی هەمە لایەنەی ئیرلەند لەگەڵ ئێران بە قازانجی دوو نەتەوەیە.
دنیس ئودونوان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرجام دەبی بە پاوەجیی بە ڕەوتی جێ بەجێ کرانی خۆی درێژە بدات وتی: وڵاتانی ئوروپایی لەسەر ئەم بڕوایەن کە بەرجام نابێ لە ڕیگای جێ بەجێ کرانی بەڵێنیەکانی بەلارێدا بچێت ، جونکە هیچ کەس لە بەلارێداچوونی بەرجام قازانج ناکات. سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئیرلەند بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئێران وەکوو وڵاتێکی پاوەجیی وبەهێز لە ناوچەیەکی شڵەژاو ، هەوڵی بەبایخی لە بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم ئەنجام داوە ، پیداگری کرد: ترۆریسم هیچ بەرەهەمێکی بێجگە لە ناپاوەجیی بۆ مرۆڤایەتی نیە وئێران دەبێ وەکوو ناوەندی دەسەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ، درێژە بدات بە دەورگیڕانی سازەندە وبەکەڵکی خۆی لە پێناوی پاوەجیی وئارامشی ناوچە.