کۆتایی کۆبوونەوەی دوو لایەنەی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتورکیا
کۆبوونەوەی دوو لایەنەی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران دا کۆتایی هات.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ چوار شەممە هاوڕێ لیژنەیەکی پایەبەرز بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە تاران .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، دوای کۆتایی وتوویژەکانی ڕۆحانی و ئەردوغان ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی دوو وڵات دەستپێکراوە .
لەم کۆبوونەوەیەدا کە جگە لە سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا، وەزیران وکاربەدەستانی سیاسی، ئابووری و ئاسایشی دوو وڵاتیش ئامادەن لە بارەی کیشەکانی ناوچەیی و گەڵالەکان و کردەوەکانیی جیایی خوازانەی ئەمریکا وڕژیمی زایۆنی لە ناوچە بەتایبەت لە عێراق و سوریا و ڕێگاکانیی بەرەنگاربوونەوەیان وتووێژ دەکەن.
ئەوە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی دوو وڵاتە بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانیی ئێران وتورکیا . بەر لەوەیش ، ئەم کۆبوونەوە گەلە لە سی نۆرە لە پێتەختەکانیی دوو وڵات دا بەڕێوە چووە.