تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 21:01 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی چوار تەبایی نامەی هاوکاریی نێوان ئێران و فەرانسە

هەرەوەزیی گورندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەنجومەنی باڵای هەرەوەزیی فەرانسا بە واژۆکردنی چوار تەبایی نامەی هاوکاریی لە بوارەکانی دانولەی ڕۆندار گواستنەوەو پەرەپێدانی ئاژەڵداریی سوک هاوکاریی هاوبەشیان دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاهەنگی واژۆ کردنی ئەم چوار تەبایی نامەیەی هاوکاری بە ئامادە بوونی وەزیرانی کشت و کاڵی دوو وڵات لە شوێنی قایم قامەتیی شاری (کلێرمۆن فران)ی فەرانسا بەڕێوە چوو.

مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵی ئێران دوای واژۆ کرانی ئەم تەبایی نامانە پێی داگرت کە ئەمریکا ناتوانێ تەگەرەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا دروست کات.

بە هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکادا، واشێنگتۆن بەدوای گوشارهێنانی زیاترو تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوەنەیە، کەچی ئەورووپا نەیاری ئەو هەنگاوە دوژمنکارانەیەی ترەمپە.

 ئێران وەکوو میوانی فەخریی لە پیشانگای ئاژەڵداریی شاری (کلێرمۆن فران)ی فەرانسادا بەشدارە، سەدوسی کۆمپانیای ئێرانی بەشداری پیشانگاکەن و ژوورێکیش تایبەت دراوە بە وەزارەتی جیهادی کشت و کاڵی ئێران بۆ ناساندنی بارستاییەکی کەرتی کشت و کاڵی ئێران.

مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی پاریسی کرد.

گەشە پێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و فەرانسا لە بوارەکانی کشت و کاڵ، ئاژەڵداری و ماسیمەنی لەو ئامانجانەی سەردانی شاندەکەی ئێران بۆ فەرانسایە.

 

سەرپەیڤ