تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 10:19 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لە بواری مووشەکی دا هیچ بەرتەسکیەک قەبووڵ ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە توانایی مووشەکی و بەرگری خۆی هیچ بەرتەسکییەک لەلایەن ڕۆژاواوە قەبووڵ ناکات.

محەممەد جەواد زەریف  ڕۆژی هەینی  لە وتووێژ لەگەڵ بڵاو کراوەی ئەمریکایی نیوزڤیک  لەسەر پێویستیی  پاراستنی  توانایی مووشەکی و بەرگری  کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری کرد .

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مووشەکەکانی بالستیکی  ئێران بۆ هەڵگرتنی چەکی  ئەتۆمی دانەڕێژراون وتیشی: تاقیکاری مووشەکیی ئێران بەنیشانەی  بنپێکردنی ڕۆحی بەرجام نییە و ئەم تاقیکاریانە تەنیا بۆئامانجی بەرگریکارانەیە.

زەریف بە پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئێران  هیچکات بژاردەی  چەکی ناڤۆکی پێ و شوێن ناگرێت  پێداگری کرد : به ڵام  ئێران  بە پێی  یاساکانی نێونەتەوەیی و ڕێککەوتنی ناڤۆکی بژاردەگەلێکی  لەبەردەست دایە و لە وڵامی چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.

زەریف لە وڵامدانەوە بەم پرسیارەکە ئایا وادەزانن  ئەورووپا  ئەگەر بێت و بەرجام  تێک بچێت  لایەنی ئەمریکا دەگرن؟  وتی : ڕێککەوتنی  ناڤۆکی دوای ئەوە  کرا کە هەموان زانییان  ئەم ڕێگایە باشترین ڕێگایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد  ئێران هێشتا  سەبارەت بە وڵامی  خۆی  بەرامبەر حاڵەتی بنپێکرانی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بڕیاری نەداوە و و دوای لێکدانەوەی  وڵامی لایەنەکانی دیکە لەوان لایەنە ئەوروپییەکان، بڕیاری شیاو دەگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە وڵامی پرسیارێک  سەبارەت بە داکۆکی تاران لە بەشار ئەسەدی سەروکی سوریا  و  داهاتووی سیاسی  ئەم وڵاتەش وتی :  تەنیا خەڵکی سوریا سەبارەت بە داهاتووی سیاسی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن.

زەریف سەبارەت بە هەڵوێستی ڕژێمی زایۆنیستی  لە ناوچەش وتی : ڕژێمی  ئیسرائیل لە ئێران وەک بیانوویەک بۆ پەرەخوازی، بنپێکردنی  مافی گەلی فەلەستین و دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی کەڵکی وەرگرتووە و ڕژێمی ئیسرائیل  تەنیا وڵاتی خاوەن  چەکی ناڤۆکی لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناڤینە.

سەرپەیڤ