لارپوبلیکا: ترامپ لە پێوەندی لەگەڵ ئێران ڕێبازێکی مەترسیداری گرتوەتەپێش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311417-لارپوبلیکا_ترامپ_لە_پێوەندی_لەگەڵ_ئێران_ڕێبازێکی_مەترسیداری_گرتوەتەپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیتالیایی نوسیی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ، ڕێبازی مەترسیداری گرتۆتە پێش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2017 16:16 Asia/Tehran
  • لارپوبلیکا: ترامپ لە پێوەندی لەگەڵ ئێران ڕێبازێکی مەترسیداری  گرتوەتەپێش

ڕۆژنامەیەکی ئیتالیایی نوسیی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ، ڕێبازی مەترسیداری گرتۆتە پێش .

ڕۆژنامەی ئیتالیایی " لارپوبلیکا" ئەمڕۆ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا  بە ئاماژە دان بە بڕیاری دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەل ئێران دەنوسیی: ترامپ دەێهەوی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کە لە سەردەمی باراک ئوباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە دژواری زۆر بەدەس هاتووە، هە ڵوەشێنێتەوە کە ئەم کردەوەیە لوتفی واشنتۆن بە دوو هاوپەیمانە ناوچەیەکەی یانی ئیسراییل وعەرەبستانە. بە پێی نوسینی لارپوبلیکا ،بڕیاری ترامپ بۆ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە نرخی ناکۆکی نوێ لە ناو دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەبێت وتەنانەت کەسایەتیەکانی توندڕووڕەخنە گری ئێران وەکوو " جیمز متیس " وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا یش بەچوو نە دەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەیارن . ئەم ڕٶژنامەیە وتی: پیداگری ترامپ لەسەر نەیارەتی لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، لە کردەوەدا ئەمریکا لەبەرانبەر دوو بەرەی قەیران ، یەکەم لە خاوەری دور وئەوی تر لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین ،ڕووبەڕوو دەکاتەوە.بڕیارە ترامپ دوازدەی ئۆکتۆبربڕیاری خۆی لەبارەی بەرجام وهەروەها ستراتژی جامیع وگشت داگری دەوڵەتەکی لە هەمبەر ئێران ڕابگەیەنێت. ئەگەر چی کاتی دیاری کراوی نەوەد ڕۆژەی تەیید کردنی پێبەندی ئێران بە بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ترامپ لە پازدەی ئۆکتوبەر کۆتایی پێ دێت ،بەڵام بە پێی نووسینی میدیاکان ترامپ سێ ڕۆژ زۆتر هەلوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت.