تەخت ڕەوانچی: ئێڕان هەڵبژاردەی جۆربەجۆری لەبارەی بەرجام لەپێش خۆیدا هەیە
جێگری ئوروپا وئەمریکای وەزیری دەرەوەی ئێران پیداگری کرد: ئەگەر ئەمریکا بێهەوێ لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام بڕواتە دەرێ، ئێران هەڵبژاردنی جۆربەجۆری لەبەردەم دایە .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا " مەجید تەخت رەوانچی" جێگری ئوروپا وئەمریکای وەزیری دەرەوەی ئیران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرجام وەکوو جادەی دوولایەنە وایە وتی: ئێران دەسپێکەری بنپێکردنی بەرجام نابیت بەڵام خۆی بۆ سیناریوجۆربەجۆرەکان ئاما دە کردووە. جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی ئەگەریی وتووێژی هەمدیسانی ئیران وتاقمی پێنج کۆ یەک " ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئاڵمانیا" لەبارەی بەرجام وتی: بەرجام بە گشتیی لەبارەی مەسەلەی ناڤۆکی بووە ونابێ مژارەکانی تر تیدا دەسوەردان بکەن وبخرێتە بەر وتووێژ ودانۆستانی هەمدیسان. تەخت ڕەوانچی بە ئاماژەدان بە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک کە بیستی سێپتەمبەر لە نێویورک ئەنجام بوو ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا هەموو ئەندامان لەوان ئەمریکادانیان ناوه به ئەنجام دانی وادەو بەڵینەکانی تەکنیکی بەرجامی ئیران کە لە ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی ئاژانسی نیودەوڵەتی پیداگری لەسەرکراوە . جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران پیداگری کرد: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئیران سیاسەتی دۆژمنکارانەیە وتاران بەڕاست بینی چاولە گوڕانکاریەکان دەکات. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئیران وتاقمی پێج کۆ یەک لەوان " ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا " لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە ئیجرایی بووە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەموو کات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات.