دووهەمین وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا لەبارەی بەرجام
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا بۆ دووهەمین جار لە درێژەی چەند رۆژی ئەمدواییە لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" وتووێژی تەلەفوونیان کرد .
" بوریس جانسۆن" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، پشتگری وڵاتەکەی لە بەرجامی داوەتە بەر پێداگریی و خوازیاری پێبەندی هەموو لایەنەکان بەم ڕێککەوتنە بووە .
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ١٠ ئۆکتۆبریش لە وتوویژی تەکەفوونی لەگەڵ زەریف باسی لە پێبەندی وڵاتەکەی بەبەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" کردبوو .
ڕاگەیاندرانیی هەڵوێستەکانی دوژمنکارانە و دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەرجام ، بەرەو ڕووی کاردانەوەکانی جیهانی بۆتەوە . وڵاتانی ئەندامی تاقمی پێنج کۆیەک لە سەر پێبەندی وڵاتەکانیان بە بەرجام جەختیان کردووە . ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لە جێبەجێکردنیی بەرجام پەیمان شکێنی کردووە .