لاریجانی : ئێران ئەگەر لە بەرجام سوود وەرنەگرێت لەو ڕێککەوتنە پێداچوونەوە دەکات
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران جەختی کرد : تاران ئەگەر بێتوو لە بەرجام سوود وەرنەگرێت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێداچوونەوە دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی سەد و سی و حەوتەمین دانیشتنی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی جیهانی لە سەنت پترزبوورگی ڕووسیا لە دیداری لاسینا زڕبوو سکرتێری کارگێڕی ڕێکخراوی قەدەغەی تاقیکاری ناڤۆکی وتی : ئەگەر بڕیار وابێت کە ئێران بە ڕەفتارگەلی هەڵەی تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سوودێک لە بەرجام نەبات و تەنیا تێچوو بدات بێ گۆمان لەو پرسە پێداچوونەوەی دەبێت . لاریجانی وتیشی : ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی تا ئێستا 8 جار پێبەندیی ئێرانی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام تڕەمپ بانگەشە دەکات کە ئێران پێبەند نیە و کونگرەی ئەمریکا دەبێ بڕیار بدات . سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران جەختی کرد بە پێی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەڕێزیان بەکارهێنانی چەکی ناڤۆکی کۆمەڵکوژی بیولوژیکی و کیمیایی بە حەرام دەزانن . لاسینا زڕبوو ش لە و دیدارەدا بە ڕێز گرتن لە هەڵوێستی ئەرێنی و بنیاتنەری ئێران لە هەمبەر پێبەندی بە بەرجام ڕایگەیاند : بەرجام ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەییە و نابێ وڵاتێک بۆ سڕینەوەی هەوڵ بدات .سکرتێری کارگێڕی ڕێکخراوی پەیمانی قەدەغەی تاقیکاری ناڤۆکی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە مەر حەرام بوونی کەڵک وەرگرتن چەکی ناڤوکی بە پرسێکی زۆر گزینگ و سەرەنج ڕاکێش زانی . دانیشتنی پێنج ڕۆژەی یەکێتیی نێوان مەجالسی جیهانی بە بەشداری شاندەکانی پەرلەمانی زیاتر لە 150 وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شمە وە لە سەن پترزبوورگ دە سپێکراوە .