داخوازی موگرینی لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئووروپا بۆ لایەنگری لە بەرجام
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا لە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە داوای کرد لە ڕێککەوتنی ناڤوکی ئێران لە گەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک ناسراو بە بەرجام لاگری بکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " فدریکا موگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی دووشەمە بەرلە دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئەو یەکێتییە لە لوکزامبورگ سەبارەت بە بەرجام وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پرسی " جێنشین بۆبەرجام لێک ناداتەوە " ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی لایەنگری بەهێز لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتییە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانی هەیە . موگرینی وتیشی لە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئوروپا چاوەڕوانی هەیە کە گواستنەوەی سیگناڵێکی بەهێز سەبارەت بە یەکگرتوو بوونی ئووروپا و هەروەها لایەنگری و پێبەندیی تەواو سەبارەت بە جێ بە جێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە ڕابگەینن . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا هەروەها ئاماژەی کردە وتووێژی ئەمڕۆی خۆی لە گەڵ یوکیا ئامانو بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و وتی : ئامانۆ بە نابراو وتوویەتی ئێران بە هیچ لەونێک بەری بە دەستڕاگەیشتنەکانی پێشکێنەرانی ئاژانس نەگرتووە . ئەو وتانەی ئامانۆ لە وتووێژ لە گەڵ موگرینی لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە بەرلەوە ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناڤۆکی بە جاران جەختی کردووە لە سەر پێبەندی ئێران بە بەرجام .