ڕۆحانی: بە هێزکردنی پێوەندییەکانی تاران - هلسینکی پێویستە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی ئیران و فینلەندی ئەرێنی و ڕوو لە گەشە وەسف کرد و لەسەر پێویستیی هەوڵدان لە پێناو گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی و هاوکارییەکانی بازرگانی ، ئابووری ، فەرهەنگی و سیاسی تاران - هلسینکی، پێداگری کرد .
حەسەن روحانی ڕۆژی شەممە کاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی کیۆ نورڤانتۆ باڵوێزی نوێی فینلەند لە تاران بە ئاماژەدان بە بارستا و تواناییەکان و پێشکەوتنی دوو وڵات لە بەشە جۆربەجۆرەکان لەوان پیشەسازی و زانستی ، وتی : پەرەی پێوەندی و هاوکاری زانستی و تەکنۆلۆژیانەی ئێران و فەنلاند گرینگ دەبێت .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: تواناییەکی باش بۆ سەرمایەدانان لە ئێران هەیە و کارچێکەران و سەرمایەدانەرانی فەنلاندیش دەتوانن لەم بەشانە بەشێوەیەکی چالاکانە ئامادە ببن .
روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە شوێنە سەرنج ڕاکێشەکانی سرووشتی ، مێژوویی و فەرهەنگی لە ئێران و فەنلاند ، لەسەر گەشەی پێوەندیی دوو گەل و بەهێزکردنی گەشتیاری نێوان دوو وڵات پێداگری کرد .
کیۆ نۆرڤانتۆ باڵوێزی نوێی فەنلاندیش لەم دیدارەدا ئامادەبوون لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک باڵوێزی وڵاتی فەنلاندی بۆ خۆی بە هۆی شانازی زانی و وتی : پێوەندی تاران - هلسینکی لەم ددواییانەدا ڕوو لە گەشە بووە و کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات پێوەندی و وتووێژی باشیان لەگەڵ یەکتر دا هەبووە .
باڵوێزی نوێی فەنلاند هەروەها بە ئاماژەدان بە هاوکاری و ڕێککەوتنی نێوان سەرمایەدانەران، چالاکانی ئابووری وشاندەکانی بازرگانی ئێران و فەنلاند لەسەر پێویستیی گرینگایەتی دان لە پێناو جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان، پێداگری کرد .