تشرینی دووه‌م 03, 2017 11:15 Asia/Tehran
  • پێداگریی فەرەنسا لە سەر گرینگایەتی دەوری ناوچەیی ئێران

ئێمانۆئێل بۆن، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی وەزیری ئەورووپی و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا بە ئاماژەدان بە دەوری گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە، هاوکاری و وتووێژی ئێران و فەرەنسای لە بواری بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە بە گرینگ وەسف کرد .

ئێمانۆئێل  بۆن  ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەبولقاسم دلفی  باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا  خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە پێوەندی دوو وڵات  لە ڕەوتی  گەشەی  هاوکاری سیاسی  - ئابووری و وتووێژی ناوچەیی  .

بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی  وەزیری ئەورووپی و کاروباری دەرەوەیی فەرەنسا  هەروەها بە پێداگری لەسەر گرینگایەتی ڕاپورتەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی  لە چوارچێوەی بەرجام وتی :  پاراستن و جێبەجێ کردنی بەرجام و گەشەی  هاوکارییەکانی ئابووری لەگەڵ ئێران لە ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەیی فەرەنسەیە.

ئەبولقاسم دلفی،  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فەرەنساش  لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ڕەوتی  ئەرێنیی پێوەندی دوو وڵات لەسەر جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکان لەوان  نەخشەی ڕێگەی پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و فەرەنسا و سەنەدوبەڵگەی هاوکارییەکانی ئابووری، پێداگری کرد  .

دلفی هەشت ڕاپۆرتەکەی  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و قسەکانی  لەسەفەرەکەی  ئەم دواییەی یوکیو ئامانۆ  بۆ تارانیشی  بەنیشانەی پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی  لە چوارچێوەی بەرجام  زانی .

سەرپەیڤ