ڕۆحانی : ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بەردەوام ناحەزی گەلانی ناوچەکە بوونە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند:ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بەردەوام ناحەزی گەلانی ناوچەکە بوونەو بۆ ئامادە بوون و سەپاندنی دەستەڵاتی خۆیان بە سەر ناوچەکەدا پەڵپ و بیانوویان هێناوەتەوە هەتا نەوت و سامانی ناوچەکە بە تاڵان بەرن.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وتیشی : هێزە گەورەو ڕۆژئاواییەکان بەردەوام بە نیازی دروست کردنی کەلێن و ناکۆکۆکین لە نێو گەلان و وڵاتانی ناوچەکەداو بەهیوام دەستەڵاتدازانی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکەش وێڕای تێگەییشتن لەم ڕاستییە، بکەونە سەر ڕاستەڕێگای یەکگرتن و هاوپشتی گەلانی ناوچەکە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا کارامەییەکی تایبەتیی لە تاڵان کردنی وڵاتانی ناوچەکەو بە تایبەت عەرەبستاندا هەیەو پێوەیە هەتا بە فرۆشتنی چەک و چۆڵی جۆربەجۆر، ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا هەروا بە بڵێسەداری بهێڵێتەوە.
بەڕێزی ئاماژەی کردە دوژمنایەتیی عەرەبستان لەگەڵ گەلانی ناوچەکە لەوانە عێراق و سووریاو یەمەن و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خێرخوازی نەبێ هیچ ئامانجێکی دیکەی بۆ گەلانی نلوچەکە نییەو خواستی ئێران لە ناوچەکەدا، ئاشتی ، ئاسایشت ، سەقام و گەشەسەندنە بۆ یەمەن و عێراق و سووریاو تەنانەت عەرەبستانیش.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەبێ بوردومان و دەستدرێژکاریی دژی گەلانی ناوچەکە ڕابگیردرێت، پێی داگرت: بوختانی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوچەکە لە هەل و مەرجێکدایە کە کۆماری ئیسلامی بە پێی داخوازیی وڵاتانی عێراق و سووریاو بە مەبەستی خەباتی دژی تیرۆریزم و لە ئاراستەی یارمەتی دانی ئەم وڵاتانە هەنگاوی هەڵگرتووەو توانیویەتی هەرەس بە داعش بێنێ.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕوو لە بەرپرسانی عەرەبستان وتیشی: ئەگەر لاتان وابێت کە ئێران دۆستی ئێوە نییە و ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دۆستتانن دیارە وەها بۆچوونێک هەڵەیەکی ستراتژی و لێکدانەوەیەکی نادروستە.