رۆحانی: دوژمنان لەهەوڵی پیلانگێڕیی نوێن لەناوچەدا
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دوژمنان پاش شکست هێنان و بێ ئاکام بوونی پیلان و دهۆی جۆراوجۆر، لەهەوڵی پیلانگێڕیی نوێن لە ناوچەدا.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە پاش کۆڕی سەرانی سێ هێزەکە لەتاران، لەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بە سەرکەوتنە مەزنەکانی جەماوەری ناوچە لەشەڕی دژ بەتیرۆریستان، وتی: ئەمڕۆکە خەڵکی ئێراق، سووریاو لوبنان بەپاڵپشتیی سوپاکانیان وداکۆکی وڵاتانی دۆست بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیان تارادەیەک لەو کێشەو گرفتانە ڕزگاریان بێ و پرسی تیرۆریزم خەریکە کۆتایی پێ دێ و دەبڕێتەوە.
سەرۆک کۆمار وتیشی: پلانی دوژمن بۆ پارچە پارچە کردنی وڵاتان و تێکدانی سنوورە جوگرافییەکان لەناوچەش شکستی هێنا بۆیە ئەمڕۆ لەبەر ئەو سەرکەوتنانە، ئاشکرایە کە ئەمریکا ، رژیمی زایۆنیستی و بەکرێگیراوانیان، تووڕەو دڵگرانن.
رۆحانی هەروەها وتی: لەمەڕ پرسی یەمەن، چەندین ساڵە کە خەڵکی هەژاری ئەو وڵاتە بۆردومان دەکەن و نەخۆشیی کولێرا تاوی سەندووەو خەڵک لەقات و قڕیدا ژیان دەکەن و کەشی دەریاو ئاسمان بۆ یارمەتی گەیاندنە دەست خەڵکی ئەو وڵاتە داخراون و ئەوەش قەبووڵنەکراوەو تەحەمول ناکرێ.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: بارودۆخی ئێستای ناوچە واپێشان ئەدات کە دوژمنان لەهەوڵی پیلانگێڕیی دیکە لەناوچەکەدان و پێویستە خەڵک لەوبارەوە هۆشیار بن و بەرپرسانیش بەرنامەڕێژیی پێویست ئەنجام بدەن.
سەرۆک کۆمار هەروەها وتی: هەموو میدیاکان، هەڵسوڕێنەرانی کەشی سایبری و تریبونە جیاجیاکان، دەبێ ئاگاداربن کە بڕیار و ئامانجی زلهێزان بەتایبەت ئەمریکا بۆ بێ هیواکردنی خەڵکە، بۆیە هەمووان دەبێ هۆشیار بن نەکەونە ئەو داوەی دوژمن.
رۆحانی لەکۆتاییدا ڕێزی گرت لە ئامادەبوونی خەڵکی خودان ڕێزی ئێران لە ڕێپێوانی مەزن و جیهانیی ئەربەعینی حوسێنی(ع) و هەروەها لەخەڵک و حکومەتی ئێراق لەبەر میوانداریی کردنیان لە زیارەتکارانی ابا عبدالله الحسین (ع).