قاسمی : فەرەنسا نەکەوێتە بەرکارتێکەریی ناوونیشانی هەڵەی هەندێ وڵاتی ناوچە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە ئێران پێداگری کرد : فەرەنسا نەکەوێتە ژێر کارتێکەری قسەی ناڕێک و پێکی هەندێ وڵاتی ناوچەی کەنداوی فارس بە دژی ئێران .
سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە ئیمارات پێداگری کرد : دەبێ لەبەرامبەر چالاکی ناوچەیی و بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبڕشتانە بجووڵێینەوە .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە وێڕای پەژارە دەربڕین لە قسەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا وتی : مەکرۆن و کاربەدەستانی دیکەی فەرەنسا بە باشی دەزانن خستەبەرباسی ئاوا تۆمەتگلێک بە دژی ئێران لەگەڵ ڕاستییەکانی ئەم دواییەی ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، یەک ناگرێتەوە.
قاسمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پاریس دەبێ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کەنداوی فارس ، ڕاست بین ، دادگەر و دوورەندیش بێت وتیشی: هەڵس و کەوتی بەرپرسانە ئەوەیە کە فەرەنسا هاوپەیمانانی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس بە گرتنەبەری سیاسەت و هەڵوێستی ئاوەزمەندانەو بە دوور لە هەست و ئیحساسات، ڕازی بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی بەرجام بۆ ئەوەی نابێ وتووێژی لەسەر بکرێت وتیشی: فەرەنسا سەبارەت بە هەڵوێستی بەبڕشتانەی ئێران سەبارەت بەمەی کاروباری بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژی لەسەر ناکرێت، بەتەواوی ئاگادارە.