تشرینی دووه‌م 21, 2017 18:24 Asia/Tehran
  • رۆحانی: سەرکەوتن بەسەر داعش هەواڵێکی خۆشە بۆ گەلی ئێران و گشت گەلانی ناوچە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بنبڕکرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریای بەهەواڵێکی خۆش زانی بۆ خەڵکی ئێران و ناوچەکە.

سەرلەشکر قاسم سولەیمانی فەرماندەری قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی زاڵێتی شەجەرەی خەبیسەی داعشی ڕاگەیاند.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە پێنجەمین کۆنگرەی سەرانسەریی ماڵی وەرزێر لەتاران، شکستی داعشی لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سوپا، سپای پاسداران بەتایبەت سەرلەشکر قاسم سولەیمانی و دیپلۆماتە ئێرانییەکان پیرۆزبایی کردو وتی: داعش، گرووپێکی ڕەشەکوژە کە لەلایەن زلهێزان و هەندێ وڵاتی کۆنەپەرستی ناوچە، پڕچەک و داکۆکیی دراڤی کرابوون.

رۆحانی وێڕای سوپاس وێژی لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، خەڵک، هێزە چەکدارەکان و هەموو خەباتکارانی ئیسلام لەبەر کۆتایی هاتنی گرووپێک کە جگە لە وێرانکاری و مرۆکوژی و دڕندایەتی شتێکی دیکەیان لەباراندا نەبوو، وتی: سبەی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ داهاتووی سووریاو ناوچە کۆدەبنەوەو پێکەوە ڕاوێژ دەکەن.

ناوبراو هەروەها وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابنی لە کردەکانی کۆمکاری عەرەب وتی: وەزیرانی دەرەوەی دەم و دەزگەیەکی کۆن، ڕزیو، لاواز و ناکارا بەناوی کۆمکاری عەرەب لەدەوری یەک کۆدەبنەوەو بیر لەوە دەکەنەوە کە بۆچی خەڵکی یەمەن پاش دوو ساڵ هێرش و دەسدرێژکاری کرانەسەریان، توانیویانە وەڵامێک بەو کردانە بدەنەوەو مەخابنی دەردەبڕن و لەوە ناڕاحەتن کە خەڵکی یەمەن مووشەکیان گرتووەتە ڕیاز.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهێنانەئارای ئەو پرسیارە کە ئاخۆ خەڵکانی ئێراق، سووریاو یەمەن سەر بە جیهانی عەرەب نین، وتی: ئەو کردانە نیشانەیەک بوو کە بیسەلمێنێ دەبێ لەجیهانی ئەمڕۆدا لەسەر پێی خۆمان ڕابوەستین و دەسەڵاتی نیشتمانی، سەربازی ، ئابووری و ئاسایشی خۆراک دەبێ لەلایەن خۆمانەوە دابین بکرێ.

سەرپەیڤ