تشرینی دووه‌م 22, 2017 10:55 Asia/Tehran
  • رۆحانی: داهاتووی سووریا لە دەستی خەڵکەکەیەتی / کۆڵەکەکانی تیرۆریزم لە ئێراق و سووریادا ڕووخاوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، داهاتووی سوریای لە دەستی خەڵکی ئەم وڵاتە زانی و وتیشی : کۆڵەکەکانی تیرۆریزم لە ئێراق و سوریا ڕووخاون و بەرەنگار بوونەوەی ئێران لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی لە ناوچە هەنا ڕیشەکێش کردنیان درێژەی هەیە .

حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ بەیانی  چوارشەممە  بەرلە بەجێهێشتنی  تاران بەرەو  سووچی لە ڕووسیا  بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرۆکانی وڵاتانی  ئێران، ڕوسیا و تورکیا ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا و زایۆنییەکان بە دوای ئاڵۆزکردنی ناوچە کەوە  نین،  وتیشی : گەل و دەوڵەتی ئێران ، خێرخوازی ناوچە و سەقامی ناوچەن و بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی کەسێک نین ، بەدوای  هاوکاری  لەگەڵ وڵاتانی  ناوچەن  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : ئێران لە سەرەتای  ئاڵۆزییەکان و بێ سەقامی و دامەزرانی تاقمی تیرۆریستی لە ناوچە، لەسەر ئەو باوەڕە بوو   تیرۆریزمی ئامرازیانە، گۆڕینی سنوورەکانی جوگرافیایی و دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی بیانی بەتایبەتی ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە ناوچە، بەرەوڕووی  شکست دەبێتەوە.

روحانی  ئامادەی کردە  پلان و بەرنامەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچە  و وتی : ئەمریکاییەکان  سەرەتا، گەڵاڵەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی مەزنیان  پێ وشوێن دەگرت  و ڕژێمی داگیرکاری  زایۆنیستش هەمووکات لەم گەڵاڵەیە پشتیوانی  وداکۆکی کردووە  .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە  خۆڕاگری  سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق و سوریا لە بەرامبەر تاقمەکانی تیرۆریستی  و وتیان  :  دوابەدوای خەباتی  سەرکەوتوانەی خەڵکی سوریا و ئێراق لەگەڵ  تیرۆریستان، ڕەوتی  سیاسیش  بە شێوەی نیوەچالاک  دەستپێکرا  و لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئێران، ڕوسیا و تورکیا بڕیاریان دا  کە لە ڕەوتی مەیدانی و سیاسی هەماهەنگ تر و چالاکتر بن .

روحانی  بە ئاماژەدان بە بڕیاری ئێران، ڕوسیا و تورکیا بۆ سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بۆ چارەسەرکرانی  قەیرانی سوریا، وتی :  لە درێژەی ئەم سەرکەوتنانە ئەمڕۆ  لە سووچی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە ئاستی  سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕوسیا و تورکیا بەڕێوە دەچێت  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیواداری دەربڕی ، بڕیارەکانی کۆبوونەوەی سووچی  بوار بۆ داهاتووی باشی سوریا خۆش بکات چونکە  داهاتووی سوریا بە دەستی  هێزەکان و دەسەڵاتدارانی  بیانی نییە بەڵکوو سووریا لە دەستی خەڵکی سوریایە.

سەرپەیڤ