تشرینی دووه‌م 26, 2017 10:20 Asia/Tehran
  • رۆحانی: ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە تەنیشت خەڵک و دەوڵەتی سوریا دا  دەمێنێتەوە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری کردن لەسەر پێویستیی درێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی لە ناوچەدا وتی : ئێران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، هەروا لە تەنیشت خەڵک و دەوڵەتی سوریادا د ەبێت .

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی شەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی  لەگەڵ  بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی  سەرکەوتنەکانی  ئەم دواییەی خەڵک و دەوڵەتی سوریا و لایەنگرانیان بەسەر تیرۆریستان و تێک ڕووخانی  بنکەکانی سەرەکیی  داعش لە ئێراق و سوریا  وتی : ئێران ئامادەی بەشداریکردن لە ڕەوتی  بنیات نانەوەی سوریایە  .

روحانی وێڕای پێداگری کردن لەسەر  ئەمەی داهاتووی سوریا دەبێ لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە  دیاری بکرێت بێ دەستێوەردانی بیانیەکان  وتیشی : ناڕازیانی دەوڵەتی سوریا دەبێ لەم دەرفەتە شیاوە  بەدروستی کەڵک وەرگرن و لە داهاتووی سوریا بە پێی جێگە وپلەی خۆیان دا  پشکنیان هەبێت  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە قسە بێ نرخ و قیمەتەکانی  یەکێک لە کاربەدەستانی وڵاتانی ناوچە بە دژی ئێران  پێداگری کرد :  کاربەدەستانی ناپوختەی  هەندێ وڵاتانی  ناوچە  هەندێ جار قسەگەلێک دەکەن کە لە قسەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەچێت  .

روحانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەموو کەس دەزانن ئەم لووەی شێرپەنجە لە ناوچە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا چ تاوانکاریگەلێکی ئەنجام داوە  هیواداری دەربڕی :  سەرانی هەندێ  وڵاتی عەرەبی لەڕێگەی دروست هەنگاو هەڵگرن و بەزیانی خۆیان و  گشت ناوچەکە  نەجووڵێنەوە  .

بەشار ئەسەدیش لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا  وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ  سوریا وتی : ڕووخانی  دوایین بنکەکانی داعش لە سوریا، داگری هەوڵی  پیاوانێکی بوێرە  کە لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان، لە تەنیشت  خەڵکی سوریا وەستاون.

ئەسەد،هەڵس و کەوتی  نالۆژیکانەی هەندێ وڵاتی ناوچە و بە تایبەت لە یەکێتی عەرەبی بە دژی ئێرانی لەبەر سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە بەسەر داعش  لەسوریا و ئێراق  زانی و وتیشی : هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی بێ گومان هەڵوێستی  گەلانی عەرەب نیە.

سەرۆکی سوریا  هەروەها  داوای بەشداری چالاک و بەشگەکانی تایبەتی ئێران لە ڕەوتی بنیاتنانی سوریای کرد.

سەرپەیڤ