رۆحانی ، ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانی پیرۆز کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، هێزێکی خاوەن توانایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و هێنانەدی ئاشتەوایی و جێگیریی وسەقام لەناوچەی هەستیاری کەنداوی فارسدا.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپەیامێکی بەبۆنەی حەوتی سەرماوەز واتە ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کەرەستەی مۆدێرن، فێرکاری، بڕوا، خۆڕاگری و ئازایەتی هێزە چەکدارەکان ، ئاسایشی ئێران دەستەبەر دەکا.
حەوتی سەرماوەز(٢٨ی نۆڤمبەر) ساڵڕۆژی حەماسە ئافرێنیی کادێری پاپۆڕی مووشەکهاوێژی "پەیکان"، وەک رۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێر کراوە.
لەوەها ڕۆژێکدا، ستافی پاپۆڕی مووشەکهاوێژی پەیکان لە ئۆپراسیۆنی مرواری بە خوڵقاندنی حەماسەتێکی بەیادگار ماوە بەهیرش بۆسەر ناوەندەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئەلبەکر و ئەلئوممیەی عێراق، زیاتر لە سێ دووی ئەو ناوەند و کێڵگانەیان تێکشکاندو ئاڵای ئێرانیان بەسەر بەرزترین دەکەلی ئەو کێڵگانە شەکاندەوە.