زەریف: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بە پێی داخوازی فەرمیی دیمەشقە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی دانوستانی مەدیتەرانەیی لە "ڕۆم"ی پێتەختی ئیتالیا پێی داگرت: ئامادەبوونی ئێران لە سووریا بە پێی داخوازی فەرمیی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو . دوابەدوای ئەوە سووریا داوای لە ئێران و ڕووسیا کرد یارمەتیی دیمەشق بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها ئاماژەی کردە داکۆکی ژمارێک لەو وڵاتان لە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، بەرەی نووسرە و تالیبان لە ناوچەکەدا وتی: ئەم وڵاتانە ئیستایش هەر بەردەوامن لە سەر ئەوو هەڵوێست و هەڵبژاردنە هەڵانەیان.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە پێیان وایە لە جیاتی ڕاهاتن لەگەڵ داروسێکان دەتوانن بە کڕینی چەک ئاسایش بکڕن بۆ خۆیان، راشکاوانە ڕایگەیاند؛ هەموان دەبێ بە هاوکاریی یەکتری ، ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکەینە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان.
زەریف وتیشی: عەرەبستانی سەعوودی، هیچ بژاردەیەکی بۆ ئاگربڕ و ئاشتی لە سووریا و یەمەن قەبووڵ نەکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج "کۆ یەک"یش وتی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش باشترین ڕێککەوتنێکە کە هەموو لایەنەکان تا ئێستا هەیانبووە.
ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.