فەرمانی ڕۆحانی بە وەزیری ناوخۆی ئێران لەمەڕ خێرا کردنەوەی ڕەوتی فریاگوزاری بۆ بومەلەرزەلێدراوەکانی کرمان
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ لە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە پارێزگای کرمان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران ئاگادار بوویەوە و فەرمانی پێویستی بۆ فریاگوزاری و یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماو دەکرد.
بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٦.١ پلەی ڕیشتەر سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی شاری هۆجێدک Hojedk ی کرمان (هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران)ی هەژاند. تا ئێستا نزیکەی دەیان پاشلەرزە ئەم ناوچەی هەژاندووە.
"عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزڵێ" وەزیری ناوخۆی ئێران ڕۆژی هەینی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاراستە کردنی زانیاری و شیکاریی پێویست، ئەوی دڵنیا کردەوە کە باروودۆخەکە تەواو لە کۆنترۆڵی بەرپرسانی هاوپێوەندایە و هەڵمەتی فریاگوزاری و یارمەتیدانی خەڵک بە ڕێک و پێکی ئەنجام دەبێ.
"ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش کە ئیستا لە ڕووسیادایە لە پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ پارێزگاری کرمان فەرمانی تایبەتی دەرکرد بۆ یارمەتیدانی بومەلەرزەلێدراوەکانی شاری هۆجێدک سەر بە پاریزگای کرمان.
بە هۆی ئەم بومولەرزەوە نزیکەی ٤٠ ماڵی گوندی خاپوور بوونە و ژمارێک خەڵکیش بریندار بوونە.