رۆحانی: سیستان و بەلووچستان، سەرزەوینی ئۆستورەکان و پارێزەری سنوورەکانی ئێرانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پارێزگای سیستان و بەلووچستان(باشووری ئێران) ی بە سەرزەوینی ئۆستورەکان زانی و وتی: ئەو پارێزگایە هەردەم پارێزەری سنوورەکانی ئێرانە.
حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ شەممە لەنێو ئاپۆرەی خەڵکی زابولی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەئاماژە بەوەی کە شانازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاراستنی یەکڕیزی و وەحدەتە، وتی: سیستان وبەلووچستان، یەکێتی و سنوورڤانی خۆی بەباشی پاراستووە.
رۆحانی وتیشی: خەڵکی ئازاو بوێری ئێران لە شیعەو سوننە لەسەرانسەری وڵات یەکێتی و بڕواو ئیمانی خۆیان بەباشی پاراست بۆیە تیرۆریستان دزەیان کردە هەموو شوێنێک بێجگە لەئێرانی خۆشەویست .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو هۆز و تایفە ئێرانییەکان لە ئێرانی بوون سەرچاوە دەگرن و شانازی دەکەن بە ئێرانی بوون و موسڵمان بوونیان، وتی: ئەگەرچی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەڕواڵەت خاوەن جۆراوجۆریی مەزهەبی و تایفییە، بەڵام لەڕاستیدا هەموو ئایینزاکان لەدارێک بەناوی ئیسلام و قورئان سەرچاوە وەردەگرن.
رۆحانی وتیشی: ژمارێک دەسەڵات، ناکۆکی ئەتنی-مەزهەبی و هەروەها تیرۆریزمیان لەسەرانسەری ناوچەدا جگە لە ئێرانی خۆشەویست بڵاوکردەوە کە ئێران، لەبەر ڕەچاوکرانی ئیسلامێکی نەرم و موعتەدیل هەلی بۆ ناکۆکییەکان و تیرۆریزم نەڕەخساندووە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کرد بە سەرکەوتنی عێراق و سووریا لەهەمبەر تیرۆریستان و وتی: ئەمڕۆ پێگە سەرەکییەکانی داعش لەناوچەدا لەبەین چووە.
رۆحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەندێ وڵات دەیانەوێ ئاامدەبوونی داعش لە عێراق و سووریا بۆ گشت جیهانی ئیسلام پەرەپێ بدەن، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم لایەنگری وەحدەت و هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامییە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە شاری زابول لە باکووری پارێزگای سیستان وبەلووچستان.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەفەری دوو ڕۆژەی بۆ ئەو پارێزگایە جگە لە زابول سەردانی شارەکانی زاهیدان وچابەهاریش دەکا.