کانونی یه‌که‌م 03, 2017 13:36 Asia/Tehran
  • رۆحانی: بەندەری چابەهار کاڵاوشت و مەکەکان بەنرخێکی شیاوتر دەنێرێتە  وڵاتانی دراوسێی ئێران

قۆناخی یەکەمی گەڵاڵەی گەشەی لەنگەرگای شەهید بەهەشتی چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بە ئامادەبوونی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنەرانێک لە حەڤدە وڵاتی جیهان، کەڵکی لێ وەرگیردرا.

حەسەن روحانی  ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتن لە فازی  یەکەمی گەڵاڵەی  گەشەی  بەندەری نێودەوڵەتی شەهید بەهەشتی چابەهار، کریدۆری باکوور  - باشووری  بۆ ناوچە و جیهان  زۆر بە گرینگ زانی  و وتی: بەندەری   گرینگی  بازرگانی و نێونەتەوەیی چابەهار بە سەرکەوتوویی و جێگە و پلەی  تایبەتی خۆِ، دەتوانێ کریدۆری باکوور  - باشوور  لە کورتە ڕێیانێک  دانێت و بیلکێنێ  بە ئوقیانووسەوە  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کەڵک وەرگرتن لە بەندەری شەهید بەهەشتیی چابەهار  خاوەن گرینگایەتی  تایبەتی ئابوورییە چونکە  دەبێتە  هۆی ئەوەی کاڵا  وشت و مەکەکان لە  کاتێکی کورت  و بە نرخێکی شیاوتر بخرێتە بەر دەستی وڵاتانی دراوسێ.

روحانی  وتی  :  وڵاتانی دراوسێی ئێران لە ڕۆژهەڵات وەک  ئەفغانستان و دراوسێکانی باکووری  لە ئاسیای ناوەندی  بەپێی کریدۆری باکوور - باشوور بۆ باشووری ئێران ، ئاوەکانی ئازاد و ئوقیانووس  دەلکێندرێن    و ئەم پرسە پێوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ، باکووری و تەنانەت ئەورووپا لە داهاتوودا  دادەمەزرێنێ .

ناوبراو وتیشی:  لکاندنی ڕێگەی ئاسنی سەرانسەری  بۆ چابەهاریش  دەتوانێ ئاستێکی مومتاز و گرینگ بۆ ئەم ناوچەیە ساز بکات  .

بە  کەڵک وەرگرتن لە قۆناخی  یەکەمی گەڵاڵەی  پەرەی  ئیسکلەی  شەهید بەهەشتی چابەهار  ئاستی  دانان و هەڵگرتنی  کاڵا لەم بەندەرە لە دوو و نیو ملوێن تون لەساڵ بۆ هەشت و نیوملوێن تون  پەرە دەستێنێ.

بۆ ئامادە کردن و  تەیار کردنی فازی یەکی بەندەری شەهید بەهەشتی  چابەهار نیزیکەی  یەک میلیار دولار  خەرج کراوە .

بەندەری چابەهار  وەک تەنیا بەندەری ئوقیانوسیی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتەوە بە پاکستان و لەباشوور بە دەریای عومان  لکاوە.

ئەم بەندەرە لە بەر  ئاستی ستراتژیک و نیزیک ترین ڕێگەی دەسڕاگەیشتن ی وڵاتانی دەورووبەر لە وشکایی ئاسیای  ناوەندی ، بە ئاوەکانی ئازاد، خاوەن گرینگایەتییەکی بەرزە.

سەرپەیڤ