ڕوحانی : نەتەوەی ئێران بە یەکگرتن و هاوئاهەنگی هەموو کێشەکان تێدەپەڕێنن
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران ئامانجی دەوڵەت گەشەی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران زانی و جەختی کرد : نەتەوەی ئێران بە یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی لە هەموو کێشەکان تێدەپەڕن .
حەسەنی ڕوحانی دوانیوەڕوی یەکشەمە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداری پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ڕێز گرتنو سوپاس لە بەشداریی هەموو نەتەوەی ئێران لە گەشەی ئاسایشی ناوچە و بەشداریی لە هەڵبژارنەکانی سەرۆک کوماریەتی ئێران لە مانگی مای 2017 وتی : خەڵکی ئێران و پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە بەشداری سیاسی لە هەڵبژرادنەکاندا وڵامێکی بەبڕیان بە پیلانگێڕیەکانی ئەمریکا داووە . سەرۆک کوماری ئێران وێڕای ئاماژە بە ئامادە بوونی هێزی درەیایی ئەرتەشی ئێران لە پاڵ کەنارەکانی مەکران و ڕۆڵی پڕبایخی ئەو هێزە لە ێناو گەشە و ئاسایشی ناوچە وتیشی هەوڵەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە گەشەی ئاوە نێونەتەوەییەکان و دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەشەی ئاسایشی ناوچە هۆی شانازی و سەربەرزی نەتەوەی ئێرانە . ناوبراو خرانە گەڕی فازی ی ەکی گەشەی بەندەری شەهید بەهەشتی چابەهاری بە پڕوژەیەکی ناوچەیی و نێونەتەوەیی زانی و وتی ئێران پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕۆژهەڵاتی باکوور و ڕۆژئاوا هەیە و خوازیاری پەیوەندیەکی دوستانە لە گەڵ هەموو وڵاتانە .