ساڵحی: هەندێ کەس هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی ناڤۆکی بخەوشێنن
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ڕێککەوتنێکی ئۆپراسیۆنییە ، پێی داگرت: هەندێ کەس هەوڵ دەدەن تەگەرە بخەنە بەردەم ڕێککەوتنەکە، بەڵام هەتا بەئەمڕۆ بێ ئاکام ماون.
عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی سی ویەکەمین جڤینی نێودەوڵەتیی یەکێتی ئیسلامی لەنێو پەیامنێران، لەبارەی ڕەوشی بەرجام هیواداری دەربڕی و وتی: هەربەوجۆرەی ئوروپییەکان، ڕووسیاو چین لەحاند بەرجام خۆڕاگرییان کرد، ئەو ڕێککەوتنە پاوەجێ بمێنێ.
ساڵحی وتی: بەرجام، هۆکاری بەهێزکرانی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکە ناڤۆکییەکان(ئێن پی تی) و لەقازانجی ئێران و کۆمەڵگای جیهانییە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بە قەیرانە ناوچەییەکان وتی: ئەو دۆخە بەزیانی قەیران چێکەرانی ناوچە کۆتایی پێ دێ و ئەوان لەو قەیرانەی خۆیان ناویانەتەوە، ڕۆ دەچن.