قاسمی: هێوری و ئاسایشی ناوچەکە لە گرێوی وتووێژدایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەمدواییەی "ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرانسا کە جەختی کردبوو لە سەر دەوری بنیاتنەری ئێران لە چارەسەر کرانی قەیرانەکانی ناوچەکەدا رایگەیاند: ڕوانگەی ورد و درووست بینی مەکرۆن بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ناوچەکە، بواری شیاو خۆش دەکات بۆ هاوکاریی ناوچەیی.
سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕۆژی چوارشەممە لە تووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەکانی ئەلخەبەر و "ئەلوەتەن" ی ئەلجەزایر، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە زلهێزێکی ناوچەیی زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئێران دەورێکی گرینگ لە چارەسەرکردنی قەیرانە ناوچەییەکاندا دەگێڕێ.
"بەهرام قاسمی" شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا رایگەیاند: بە ڕوانگەیەکی ڕاستبینانە، بنیاتنەر و دادوەرانە و بەدوور لە پێوەرە دووفاقییەکان دەتوانین هەموو پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکی و بەرتەسک کردنەوەی ئاڵۆزی و ناهێوری لە ناوچەکەدا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دەبێ سەرنجێکی وردتر بخرێتە سەر سەرچاوەی قەیرانە ناوچەییەکاندا راشکاوانە ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەوڵێکی بەرچاوی داوە بۆ کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکی، دامەزرانی پاوەجێی زیاتر و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆریزم.
قاسمی وتیشی: هێوری، پاوەجێیی و ئاسایشی ناوچەکە بە سراوەتەوە بە وتووێژو دوور خستنەوەی ناوچەکە لە ڕکابەرایەتیی بێسوود لە بواری چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگیدا.