کاردانەوەکان بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە قودسی داگیرکراو
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران لە کاردانەوە بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودسی داگیرکراو و راگەیاندنی ئەم شارە وەکوو پێتەختی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، ئەو بڕیارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای بڕیارنامە نیودەوڵەتییەکان و گۆڕانکارییەکی ستراتژیک لە هاوکێشەکانی ناوچەکە زانی.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنجشەممە وێرای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند: ئەمریکا شەرعییەت دەدات بە قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل.
"حەمید ئەبوتالبی" راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران لەلاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر نووسی: جیهانی ئیسلام و عەرەب دەبێ هەنگاوێکی ستراتژیک هەڵگرن بەرامبەر بەو کردەوەیەی ترەمپ دژ بە قودس و ئەوە دەبێ بزانن کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکی ستراتژیکدایە.
"کەماڵ دێهقانی فیروزابادی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەروەەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: بنەما و بنچینەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە سەر داگیرکاریی و دەسدرێژی دانراوە و دیاری کردنی قودس وەکوو پێتەخت، دوایین هەنگاوێکە کە دەتوانێ هەڵیگرێ.
ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەروەەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ژمارێک وڵاتی ناوچە بە بێدەنگە کردن بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژاوایی بەتایبەت ئەمریکا بەسراوە بوونیان بە ئیستیکبار و تەنانەت ڕژێمی ئیسراییل دەسەلمێنن و بوونەتە بەکرێگیراوی ئەوان.
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی چوارشەممە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە موسڵمانان لەوان گەلی فەلەستین دەبێ بەرامبەر بە پیلانی راگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی یەکدەنگ ڕاپەڕن، پێی داگرت: وڵاتانی ئیسلامی و ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی ئەرک و بەرپرسایەتییەکی قورسیان لەم بوارەدا لە ئەستۆدایە.