کانونی یه‌که‌م 10, 2017 12:02 Asia/Tehran
  • رۆحانی: عەرەبستان دەست هەڵگرێ لە سەردانواندن لەبەرامبەر عەرەبستان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەگەر عەرەبستانی سعودی بۆردومانی یەمەن ڕاگرێ و سەر دانەنوێنی لەبەرامبەر ڕژێمی ئیسرائیل و پێداگری نەکات لەسەر پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمە، ئێران هیچ گرفتێکی لەگەڵ عەرەبستان دا نابێت.

حەسەن رۆحانی  ڕۆژی یەکشەممە کاتی ڕادەست کردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 1397ی کۆچیی گشت ئێران بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ،  وتیشی : عەرەبستان بە پچڕاندنی دۆستایەتی نادروستی لەگەڵ ڕژێمی  زایۆنیستی وبوردومانی نامرۆڤانەی  خەڵکی یەمەن،  دەتوانێ  دەستپێکەری  پێوەندی لەگەڵ ئێران بێت .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی   ئێران توانی  سەقام بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچە، وتیشی : خەباتکارانی خۆڕاگری ، ئیستکباری جیهانی  و  زایۆنیزمیان  هیوابڕوا کرد و سوریا، ئێراق و لوبنانیان  هێمن  کردو  بەیارمەتی خودا  بەم زووانەش یەمەن هێمن دەبێتەوە.

ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی پێوەندیی ئێران لەگەڵ جیهان بە پێی بەڵێنەکانی بووە و وەک ئەمریکا پەیمان شکێن نییە وتیشی : ئێران دەستپێکەری بنپێکردنی  بەرنامەی هەوڵی هاوبەش  نابێت  بەڵام ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر پەیمان بشکێنن، ئێران هیچ چەشنە نیگەرانییەکی نابێت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : هەموو هەوڵی ئێران دامەزراندنی ئاسایشی ناوچە بووە و بە چارەسەربوونی گرفتی ئاسایشی،  بناغەی سەرەکیی تیرۆریزم لە ناوچە  ڕووخاوە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها سەبارەت بە تایبەتمەندی بودجەی ساڵی داهاتووی گشت ئێران، وتی : کاروپیشە، گەشەی ئابووری، لابردنی هەژاری ، کەمبونی نابەرابەرییەکان، جووڵانەوە لە گەڵاڵەکانی سەرەکی و گرینگ و ئامادەبوونی بەشی تایبەت لە ئابووری وەک داواکاریی سەرەکی خەڵک لە ئێران، لەم پڕۆژەبودجەیە دیاریکراوە.

سەرپەیڤ