کانونی یه‌که‌م 19, 2017 07:52 Asia/Tehran
  •  ماکرون: فەرەنسا بە دوای پێوەندییەکانی بنیاتنەر لەگەڵ ئێران دایە.کۆهەنگاو (برجام)نایتەگۆڕین

سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی بە دوای دیالۆگ و پێوەندیی بنیاتنەر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانە، وتی: بەرجام بنەمای هاوکاری پاریس لەگەڵ ئێران بوو و بۆ گۆڕان نابێ .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "ئیمانۆئیل مەکرۆن" ڕۆژی دووشەممە لە دیداری " ئەبۆلقاسم دێلفە" بالوێزی نوێی ئێران لە پاریس، وتیشی فەرەنسا هۆگری بە وتووێژ لەگەڵ ئێران لە بارەی  گۆڕانکارییەکانیی ناوچەیی بووە و لە پێوەندی باشی نێوان وەزارەتخانەکانی دوو وڵات ڕازین .

"ئەبۆلقاسم دێلفی" یش  لەم دیدارەی بە ئاماژە بە پێوەندیی لەمێژینەی ئێران و فەرەنسا و گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە پێوەندی دوو وڵات لە وان پەرەی هاوکرییەکانی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی و زانستی لە سەردەمی دوای بەرجام وتی: دوای سەفەری ساڵی رابردووی " حەسەن ڕۆحانی"  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاریس (ژەنیڤەری ٢٠١٦) بواری  بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی بەرز لە بواری  بەرزکردنەوەی پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرەنسا ئامادە کراوە.

بالوێزی ئێران لە پاریس بە لێکدانەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری  بەرامبەر گۆڕانکارییەکانیی ناوچە وتیشی: ئێران لە سەر چارەسەری مەسەلەکانیی ناوچەیی لە ڕێگای وتووێژ جەخت و لەگەڵ هەرچەشنە سەپاندن و خۆوەردانی بیانی نەیارە.

 دیلفی  بە ئاماژە بە پرۆسەی ئەرێنی ڕاوێژەکانی ئێران و فەرەنسا لە بارەی مەسەلەکانی ناوچەیی جەختیشی کردەوە لە سەر ، ئاسەواری ئەم ڕاویژکارییانەی ئێران و فەرەنسا لە بارەی مەسەلەکانی ناوچەیی، ئاسەواری ئەم ڕاوێژکارییانە لەمەڕ یارمەتی بە هێزمەندی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەی دا. دیلفی لەمدیدارەی نامەی مانەوەی خۆی پێشکەسی مەکرۆن کرد.

سەرپەیڤ