چوارشەممە؛ چوارەمین خولی وتووێژی ڕامیاری ئێران و فەڕەنسا لە پاریس
"سەید عەبباس عەراقچی" جێگری مافەوانیی و نێو دەوڵەتی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و " گوردو مونتاین" جێگری بەشی ئەوروپایی و کار و باری دەرەوەی فەرەنسا، چوارەمین خولی وتووێژەکانی سیاسی دوو وڵاتی ئەمرۆ چوار شەممە لە پاریس دا بەرێوە دەبەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم وتوویژانە لە چوار چێوەی یادداشتی تەبایی ئیمزا کراوە لە سەفەری ساڵی ڕابردووی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران بۆ فەرەنسا(ژەنیڤەری ٢٠١٦) و بە شێوەی بەردەوام هەر ٦ مانگ جارێک بە شێوەی دەورەیی لەتاران وپاریس دا بەڕێوە دەجێت .
ئەم وتووێژانە ڕێکارگەلێکن کە لە چوار چێوەی ئەو دا دوو وڵات پەرەو گەشەی پێوەندییەکانیی دوو لایانە لە بەشە جۆر بە جۆرەکانی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی لێکئەدەنەوە . هەروەها گۆرینی بیرو ڕا و ڕاویژ لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەکان بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە دەستووری کاری ئەم خولەی وتووێژەکان دایە .
عەراقچی لە سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ پاریس هەروەها لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی فەرەنسەوی دیدارو وتووێژ و لە ئەنیستیتۆی فەرەنسەوی پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکانیش ووتاردانی دەبێت .