زولفەقاری : رەوتی تەکفیری هەروا چالاکە
جێگری ئەمنیەتی وئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران وتی: تاقمی ترۆریستی - تەکفیری داعش لە بواری لەشکەرکێشی و دەس بەسەر داگرتنی سەرزەویەکان شکستی هێناوە ، بەڵام جەریانی تەکفیری هەروا چالاکە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا "حسێن زولفەقاری جێگری ئەمنیەتی وئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە رێ وڕەسمی ڕێزگرتن وناساندنی بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەمنیەتی وکاروباری سنووری ئێران بە ئاماژەدان بە دۆخی ناپاوەجیی وشلەژاوی وڵاتانی دراوسێی ئێران ، وتی: جەریانی تەکفیری هەروا چالاکە وبۆ بەهێزکردنی خۆی ، سەرمایە دانەری دەکرێت.
زولفەقاری بە راگەیاندنی ئەمەکە ئەمنیەتی زاڵ لە ئێران هەروا لەخۆڕایی بەدەس نەهاتووە بەڵکۆ بە هەوڵ وتێکوشانی ڕێکخراوەکانی نێزامی ، ئینتزامی وهەواڵگریی وهەڵبەت هەستیاری جەماوەر بەرهەم هاتووە ، وتی: بەختەوەرانە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆخی ئەمنیەتی باش دایە .
جێگری ئەمنیەتی ئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران وتی: بەڕێوەبەرایەتی مەسەلەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی وئابووری وپێشگیری لە کردنی ئەم مەسەلانە بە قەیرانی ئەمنیەتی یەکێ لە کردەوەکارێگەرەکان لە دابین کردنی ئەمنیەتە.