کانونی یه‌که‌م 29, 2017 08:30 Asia/Tehran
  •  گەڵاڵەی هاوبەشی ئەمریکا  و ڕژیمی زایۆنی  بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران

کەناڵی ١٠ تەلەڤێزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند: ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنی گەڵاڵەیەکی هاوبەشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر ،  چەند لیژنەیەک لە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ی١٢ دیسەمبەر لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە واشنگتۆن،  گەڵاڵەیەکی ستراتژیکییان دژی ئێران دیاری  کرد کە بە گوێرەیەوە  چەند کار گرووپێک پێک دەھێندرێت لەمەڕ پێشگرتن بە پێشکەوتنی بەرنامە ناڤۆکی و مووشەکییەکان و بەرپەرچ دانەوەی دەست ڕۆییشتوویی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە دوو لایەن دوای چەند خولی وتووێژ پێکهاتنی چوار  کار گرووپی دژی ئێرانیان شی کردووەتەوە .

 کارگرووپی یەکەم ئەرکی چالاکییە نهێنی و دیپلۆماسییەکانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بە ئەستۆ دەبێت . ئەم کار گرووپە شێواز و ڕێگاکانی خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی  کارو بارەکان و چاوەدێری لە چوار چێوەی ھەنگاوی ھاوبەش و ھەرلەم حالەدا هەنگاوگەلێکی بە دەر لە چوار چێوەی ڕیککەوتننی ناڤۆکی لێک دەداتەوە .

 کار گرووپی دووهەم ئەرکی بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکەی بە ئەستۆ دەبێت. پێشگرتن بە پشتیوانیی ئێران لە گرووپەکانی خۆڕاگری لەوان حیزبوڵڵای لوبنان، حەماس و جیهادی ئیسلامی لە وینەی ئەرکەکانی ئەم کارگرووپەیە .

 کار گرووپی سێهەم بەرنامەی مووشەکیی ئێرانی لە دەستووری کاری خۆی دا داناوەو کارگرووپی چوارەم سێناریۆکانی ئەگەری تێکهەڵچوون لە ناوچەگەلێک کە لەوانەیە ئێران تیای دا ئامادە بێت، لێک دەداتەوە . چڕبوونەوەی سەرەکیی  ئەم کارگرووپە لە سەر سیناریۆکانی بەڕنگارووبوونەوەی حیزبوڵڵای لوبنان دەبێت .

کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپەکانی مۆقاومە ڕۆڵی سەرەکییان لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان وکردەوەکانی تەوەرەی  ئەمریکایی- زایۆنیستی لە ناوچەکەدا هەیە .

سەرپەیڤ