راپۆری هزرگەیەکی ئەمریکی سەبارەت بە سەرکەوتنی ئابووریی ئێران پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکی
ئەندێشگەی ئەمریکیی ئاشتی ڕاپۆری دا؛ ئێران پاش ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ساڵی٢٠١٥، گرێبەستی تیجاری بەبڕی دەیان ملیار دۆلاری لە بواری نەوت، فڕۆکەوانی، وزەو تەندروستی و دەرمان لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان مۆر کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەندێشگەی ئەمریکیی ئاشتی هەروەها ڕاپۆری دا؛ ئابووریی ئێران پاش هەڵگیرانی بایکۆت و گەمارۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەتایبەت لەبواری نەوتدا ڕوو لەگەشەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئێران هۆگری ئەوەیە کەرتی وزەی خۆی پەرەپێ بداو پرۆژە نوێکانی کێڵگەی نەوتیی پارسی باشوور(باشووری ئێران) خەریکە جێ بەجێ دەکرێن و گرێبەست گەلێکی بۆ چێکرانی هێزە هەتاوییەکان بەبڕی حەوت ملیاردۆلار مۆرکردووە.
لەو راپۆرەدا هاتووە؛ بە چوونەسەری سەتا٩٤ی تیجارەت لەنێوان ئێران و ئوروپادا، تاران هەتا ئۆکتۆبری٢٠١٧ لەڕێی سەرمایەنانەوەی ڕاستەوخۆی دەرەوەیی و بە ئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ بانکەکانی ئۆتریش، فەڕانسە، دانمارک، چین و کۆریای باشوور سەرچاوەیەک بەبڕی١٤ملیارد دۆلار بەدەست بێنێ.
سەرباری درێژەی سیاسەتی دژە ئێرانیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، حکومەت و کۆمپانیا ئوروپییەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی جیاجیایان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە.