پیداگری هەمدیسانی تاران بە بەرجام ، سەلمێنەری تومە تە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی ئێران
وتەبێژی کومسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: تەیید کرانی هەمدیسانی پێبەندی ئێران بە بەرجام لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ،پێشاندەری بێ پایە وبنەڕەت بوونی تاومە تەکان لە دژی تارانە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی شەممەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی دەستکەوت وکردەوە گرینگەکانی ئەم رێکخراوەیه لە ساڵی دووهەزارو حەفدە ، جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵینەکانی ناڤۆکی ئێڕان لە بەرجامی پشت ڕاست کردەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئێرنا" سەیید حەسەن نەقەوی حسێنی ، وتەبێژی کومسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکانی ئەم دواییە لە بارەی جێ بەجێ نەکرانی وادەو بەڵینەکانی بەرجام لە ئێران وکۆنترۆڵ نەکردنی ئاکار وڕەفتارەکان مەشقی پڕوپاگەندەیی نەرینی زۆریان ئەنجام دا هەتا تاران ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی جیهانی بکەنەوە. نەقەوی حسینی وتی: ئەمریکیەکان زۆر جا رهەوڵیان داوە هەتا بە کۆمەڵگەی جیهانی پێبەندنەبوونی ئێران بە بەرجام بسەلمینن هەتا بیانویەکیان بۆ جێ بەجێ نەکرانی بەرجام وڕاگیرانی بدۆزنەوە بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی زۆر جار لەڕاپۆرتە فەرمیەکانی خۆیدا ، پێبەندبوونی ئێڕان بە بەڵینیەکانی بەرجامی تەیید کردووە. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک " ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا ، جێن ، ئەمریکا وئاڵمانیا، لەژانێڤەری دووهەزارو وشازدە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات.