وتووێژی تەلەفوونی ساڵحی لە گەڵ ئامانۆ - وشداری سەبارەت بە بێ بەڵێنیەکانی ئەمریکا لە بەرجام
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ بەڕێوە بەڕی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە شوێنهاتەکانی بەڵێن شکێنیەکان و پێشێلکردنی ئەگەریی بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە وشداری دا .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیرنا عەلی ئەکبەر ساڵحی ڕۆژی دوشەمە لە پەیوەندی تەلەفوونی لە گەڵ یوکیا ئامانو بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی جەختی کرد ئەگەر بەڵێنەکانی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە جێ بە جێ نەکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارگەلێک ئەدات کە دەتوانێ کاریگەری هەبێت لە سەر ڕ ەوتی هەنووکەیی هاوکاریەکانی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی. دوای جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک لە ژانویەی 2016 دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەردەوام لە جێ بە جێ کردنی بەرجام بەڵێن شکێنی کردوە . کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران جەختیان کردووە ئێران تا کاتێ پێبەندی بەرجام دەبێت کە لە بەرژەوەندیەکانی کەڵک وەربگرێت و ئەگەر بەرجام قازانجێکی نەبێ ئیدی هۆیەک بۆ پێبەندی بە بەرجام نیە . سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای پشت ڕاستکرانی پێبەندیی ئێران بە بەرجام لە ئوکتوبری 2017 و بڕیار نەدانی کونگرەی ئەمریکا سەبارەت بە سەرلە نوێ کردنەوەی بایکوتەکانی دژی ئێران بڕیارە نیوەکانی ژانویە ی 2018 سەبارەت بە پرسی بایکوتەکان بڕیار بدات .