کانونی دوھەم 10, 2018 07:33 Asia/Tehran
  • قاسمی : زەریف  سەردانی  مۆسکۆ و بروکسێل دەکات

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی چوار شەممە باسی لە سەفەری " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بۆ "مۆسکۆ" و "بەرلین".

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "بەهرام قاسمی" وتیشی زەریف لە جوار چێوەی ڕاویژە بەردەوامەکانیی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئێران و بەتایبەت لە بارەی بەرجام ئەمڕۆ (چوار شەممە) سەردانی مۆسکۆی دەکات . قاسمی وتیشی : وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی  ئێران هەروەها  رۆژی پێنج شەممە  لە سەر بانگێشتنی " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی بەلجیک دەکات و لە بروکسێل لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی  فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا  لەسەر  دوایین  گۆڕانکارییەکانیی هاوپێوەند بە بەرجام  پێکەوە وتوویژ دەکەن .

سەرپەیڤ