سەرلەشکەر جەعفەری: ئەمریکاییەکان بە پێی ویست و خواستی زایۆنییەکان ئێران بایکۆت دەکەن
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئەمریکاییەکان بە پێی ویست و خواستی زایۆنییەکان و دوژمنانی دیکەی ئیسلام کۆماری ئیسلامیی ئێران بایکۆت دەکەن.
بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد عەلی جەعفەری" شەوی پێنجشەممە رایگەیاند ؛ دوژمنان بە داسەپاندنی بایکۆتی ئابووری بە سەر ئێران لە دووی زەبردان لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نابن و ناگەنە ئەو ئامانجەیان.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێرانیش وتی: فیتنەی ئەمدواییە ئەنجامی پلان داڕشتنی بەربڵاوی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ڕژێمی سەعوودی بوو.
سەردار سەرلەشکەر پاسدار "محەممەد عەلی جەعفەری" وتیشی: هەوڵی ئەمریکاییەکان و هاوپەیمانیانیان بۆ زەبر دان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەر شکست هێنانی پەیتاپەیتایان لە گەلی ئێرانە.
لە پێنجشەممە ٢٨ی دێسەمبەری ٢٠١٧ـەوە بۆ ماوەی جەن ڕۆژ ژمارێک لە خەڵکی چەن شارێکی ئێران بە کۆ بوونەوە و هەڵدانی درووشم، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە یەکلا نەکرانەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی دارایی و سامانیان لە ڕێکخراوە دراوی و فاینانسەکاندا لە کیس چوە، هەروەها بەرامبەر بە گران بوونی هەندێ خۆراک و شت و مەک، و لاواز بوونی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵی دەوڵەت بە سەر بازاڕدا ناڕەزایەتیان دەربڕی کە هەندێک لەو کۆبوونەوانە لە لایەن کەسانی نەناسراو و ئاژاوەگێڕەوە و بە پلانێکی لە پێشەوە داڕێژراو کێشرا بە شەڕ و پێکدادان و هەلپەرستەکان هێرشیان کردە سەر چەن ناوەندی دەوڵەتی و بانکەکان و دەستیان کردە تیابردنی سامانی گشتی.
کاربەدەستانی ئەمریکایی و مێدیا بیانییەکان و راگەیەنەرەکانی دژە ئینقلابیش بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر بۆیان ڕەخسابوو، هەوڵیان دا ئەو ناڕەزایەتیانە بەرەو ئاژاوەگێڕی و شەڕ و کردەوەی تێکدەرانە پاڵ پێوە بنێن، بەڵام گەلی ئێران لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ژانڤییەوە بە بەڕێوە بردنی ڕێپێوانی بەربڵاو و غەیرەدەوڵەتی لە شارە جۆربەجۆرەکاندا توڕەیی و بێزاری خۆیان بەرامبەر بە پیلانی نوێی دوژمنان و هەلپەرستیی ئاژاوەگێران بۆ تیابردنی سامانی گشتیی دەربڕی.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوری سەرەکی دەگێڕی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێریی و بەرنامەکانی تەوەرەی ئەمریکایی _ سەعوودی_ زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا