سەفەری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i323285-سەفەری_یاریدەری_باڵای_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_ڕووسیا
"حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوە لە کاروباری تایبەتی سیاسی و دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی ئاستانە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەروی شاندێکەوە تارانی بەرەو مۆسکۆ بەجێ هێشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • سەفەری یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ڕووسیا

"حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوە لە کاروباری تایبەتی سیاسی و دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی ئاستانە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەروی شاندێکەوە تارانی بەرەو مۆسکۆ بەجێ هێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ جابری ئەنساری لە مۆسکۆ لەگەڵ "میخاییل باگدانۆف" جێگری وەزیری دەرەوە و نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین دیدار دەکات و ڕووداو و گۆرانکارییەکانی ناوچە هاوکارییەکانی دوو وڵات بۆ چارەسەر کردنی قەیرانە ناوچەییەکان وتووێژ و ڕاوێژ دەکەن.

یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوە لە کاروباری تایبەتی سیاسی و دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی ئاستانە، لە دووەم بەشی سەفەرەکەیدا سبەی شەممە لە سووچی چاوی بە "ئەلێکساندێر لاورێنتییەف " نوێنەری تایبەتی پوتین لە کاروباری سووریا و "سادات ئۆنال" جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکەوێ و لەگەڵ ئەوان پلان و بەرنامەکانی کۆبوونەوەی وتووێژی نیشتمانی سووریا دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

کۆبوونەوەی وتووێژی نیشتمانی سووریا بە پێی ڕێککەوتنی پێشویی نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا بڕیارە ٢٩ و ٣٠ی ژانڤییە لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.