کانونی دوھەم 20, 2018 16:00 Asia/Tehran
  • دیداری  بالوێزانی تازەی قێبرێس ، هاوانا ، غەنا و شیلی لە تاران لەگەڵ ڕۆحانی

بالوێزانی تازەی وڵاتانی غەنا و شیلی لە تاران لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و نامەی مانەوەی خۆیان پێشکەشی ئەو کرد .

" حەسەن رۆحانی" رۆژی شەممە لە کاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی " ئەلحاجی سایۆتی یاهایا ئیدی" باڵوێزی نوێی غەنا لە تاران ، وتی: ئیرادەی ئێران پەرەی پێوەندیی هاوکارییەکانە لە بواری جۆر بە جۆری ئابووری ، زانستی و فەرهەنگی لەگەڵ غەنا .

 سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها  بە جەختکردن لە سەر چالاک کردنەوەی کۆمیسیۆنیی هاوبەشی هاوکارییەکانیی ئێران و غەنا ، بەڕاشکاوی وتی: بە ناسکردنیی بارستاکان و تواناییەکانیی ئێستا بۆ پەرەی هاوکاری و چالاککردنەوەی کەرتی تایبەتی دوو وڵات ، دەتوانین کەشێکی لەبار هاوڕەوت لەگەڵ پەرەی پێوەندییەکانی تاران -ئاکرا بەدی بێنن ." ئەلحاجی سایۆتی یاهایا ئیدی" باڵوێزی نوێی غەنا لە تارانیش لەم دیدارە دا لە یارمەتییەکانیی ئێران بۆ غەنا بەتایبەت لە بواری سەڵامەت و تەندروستی ڕێزیگرت و وتی: بارستای فرەو فراوان بۆ پەرەی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئارا دایە و غەنا بەردەوام خوازیاری پەرەی پیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دایە .

 سەرۆک کۆماری ئێران، هەروەها لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی " ئیگناسیۆ یانووس" باڵویزی نوێی شیلی لە تاران ، وتی:  پەرەی پێوەندیی و هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی ئەمریکای لاتین و لە وان شیلی بۆ ئێران یەکجار گرنگە . ڕۆحانی ، بەجەختکردنەوە لە سەر هاوکاری هەموو لایانە بۆ بەدی هینانی ئاشتی ، پاوەجێی و خەبات دژی ترۆریسم و تووند و تیژی لە جیهان، بەڕاشکاوی وتی: ئێران وشیلی دەتوانن  لە بواری بەدی هێنانی ئاشتی و ئاسایش و پەرەی جیهانی هاوکاری بکەن .

" ئیگناسیۆس یانووس" بالویزی تازەی شیلی لە تارانیش لەم دیدارە بە ئاماژە بە بارستای فراوانی ئێستای دوو وڵات بۆ پەرە و هێزمەندی پێوەندییەکانی دوو لایانە ، جەختیکرد: بە هێزبوونەوەی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و پەرەی هاوکارییەکانی نێو دەوڵەتی لەگەڵ: ئێران وەکوو وڵاتێکی گرنگ و شۆیندانەر بۆ شیلی گرنگایەتی هەیە .

 " حەسەن رۆحانی" لە دیداری" پیترۆس ت.  ناکۆزیس" باڵوێزی نویی قیبرس لە تارانیش، وتی: بارستاکانیی زۆر باش لە نێوان دوو وڵات لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکانی ئابووری لە ئارا دایە کە بە  بردنە سەرەوەی ئاشتی پیوەندییەکانی بانکی دەتوانن پێشکەوتنێکی باس لە پێوەندییەکانی ئابووری دا بەدی بێنن .

 سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ڕۆژی شەممە دوای وەرگرتنی نامەی مانەوەی " ئەلیکسیس باندریچ ویگا" بالوێزی نوێی کووبا لە تاران دا وتی: ئێران وکووبا دوای سەردەمی ئینقلابی خۆیان بەرەوڕووی پیلانە هاوبەشەکان بوونە و لە نێوان میژووی ئینقلابەکانی جیهان ناوی ئیمام خومەینی (رە) وەکوو ڕیبەری موسولمانەکانیی ئینقلابی و " فیدل کاسترۆ" وەکوو یەکی لە ڕێبەرانی ئینقلابی مێژوو تۆمار کراوە .

 

 

سەرپەیڤ