هەناردەکرانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەمانگێکدا گەیشتە زیاتر لە حەوت ملوێن بەرمیل
شوبات 19, 2026 17:31 Asia/Tehran
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی یەکەم مانگی زایینی ئەمساڵ واتە ژانڤییەدا، حەوت ملوێن و سی و حەوت هەزار بەرمیل بووە.
ئەو فەرمانگەیە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق لەمانگی ژانڤییەدا حەوت ملوێن و سی و حەوت هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە کە لە حەفتەی یەکەم بەشێوەی مامناونجی رۆژانە دووسەت و شەست و یەک هەزار بەرمیل نەوتی خاو، لە حەفتەی دووەم هەشتاو دوو هەزار بەرمیل، لە حەفتەی سێیەم، سێسەت و بیست و پێنج هەزار بەرمیل و لە حەوتەی چوارەم دووسەت و چل و نۆ هەزار بەرمیل هەناردەی ئەمریکا کراوە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە؛ عێراق پاش کەنادا، عەرەبستان و مەکسیک کەوتووەتە پلەی چوارەمی پێڕستی وڵاتانی بنێری نەوت بۆ ئەو وڵاتە لەمانگی ژانڤییەدا.