بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە کوژراوانی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار
ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتنی یادوبیرەوەری کوژراوانی نەوتهەڵگریی ئێرانی سانچی بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژومارێک لە باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە چوو.
حەسەن رۆحانی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەم ڕێ وڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی سەرکردەی دوو هێزەکەی تر، جێگری یەکەمی سەروک کۆمار، ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران ، کاربەدەستانی باڵای ناوخۆیی و لەشکری، باڵوێزانی وڵاتانی بیانی ، بنەماڵەی مەلەوانەکانی کوژراو و خەڵک لە تاران بەڕێوە چوو، وێڕای خوێندنەوەی فاتحە، یاد و بیرەوەری ئەم کوژراوانەیان ڕێز گرت.
لەم ڕێ وڕەسمەدا هەروەها پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و مەرجەعەکانی عیزامی تەقلید، جارێکی تر خوێندرایەوە و داوای ڕەحمەت کرا بۆ کوژراوانی نەوتهەڵگرەکەی سانچی.
نەوت هەڵگری ئێرانیی سانچی شەشەمی ژانیڤەری 2018 دوای وێکەوتن لە گەمییەکی چینی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی دا نوقم بوو .
هەموو سی و دوو ستافی ئەم گەمییە لەوان سی ئێرانی و دوو بەنگلادشی گیانیان لە دەست دا.