جەختکردنەوەی فەرەنسا لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیدار لەگەڵ هاوشانی ئەمریکایی خۆی جەختیکردەوە ئیمزا کەرانیی ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران دەبێ بە گوێرەی وادە و بەلێنییەکانیان هەنگاو هەڵبگرن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری سی بی ئیس نیوز، " ژان ئیو لۆدریان" و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیداری هاوشانیی ئەمریکایی خۆی "ڕیکس تیلێرسۆن" لە پاریس دا بە دەربڕینی نیگەرانیی لە هەوڵەکانیی ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە بەرجام وتی: فەرەنسا بڕیاری لە سەر پاراستنی ڕێککەوتننی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دایە .
لۆدریان بە ئاماژە بە تەیید چەند جارەی ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لە بارەی پیبەند بوونیی ئێران بەڕاشکاوی وتی کاتێک ڕێککەوتنیک ئیمزا دەکرێت، هەموو ئەوکەسانەی ئیمزایان کردووە دەبێ ڕێزی لێوە بگرن و تیلێرسۆنیش ئەم بابەتە دەزانێت .
ئەو وتیشی، لەبەر چی دەوڵەتی ترەمپ تۆپ دەخاتە زەوینی کۆنگرە و ئەوروپاییەکان لەمەر پیداچوونەوە بە سەر ڕێککەوتننی ناڤۆکی لە حالێکدا کە ڕوسیا و چینیش ئەم ریککەوتنەیان واژوو کردووە.
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.
شایانی باسە ئێران هاوکات لەگەڵ ڕەدکردنەوەی هەرچەشنە وتوویژی دیسانەوە لە بارەی بەرجام، گۆڕان لەم ڕێککەوتننامە نێو دەوڵەتییەی وەک بنپێکردنیی زانیوە .