ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕیزبەندی عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین لە داڤووس دژی ئێران ، هەڵەی ستراتژیکە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە توئیتەری دا نووسی ڕیزبەندی عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین لە کۆبوونەوەی کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە شاری داڤووسی سوئیسرا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەڵەیەکی ستراتژیکە .
کاربەدەستانی سەعوودی ، ئیماراتی و بەحرەینی بەشداریی کۆبوونەوەی داڤووس لەم کۆبوونەوەیە هەر وەک ڕابردوو دەستیان دایە چەواشەکاریی پوو وچەڵ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران . ئەوان بەڕای خۆیان ئێرانیان تۆمەتبار کرد بە چالاکیی دژی سەقام و پاوەجێی ناوچەکە .
ئەوە لە حالێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە سەر بنەمای وتوویژ، ڕێزگرتن لە دەستەڵاتداریەتی و باش دڕاوسێیەتی لە ناوچە جەختیکردووە و هۆگری خۆی بە لە ئارا دابوونی پێوەندی باش لەگەڵ هەموو دڕاوسێیانی دەربڕیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ، " حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" وتیشی لە ڕۆژانی ئەستەمی داگیر کرانی تۆکمەی کوەیت لەلایەن "سەددام" دیکتاتۆری لە ناوچووی عێراق ، ئێران لە تەنیشت دڕاوسێی عەرەبی خۆی و خەڵکی کوەیت پیاوانە ڕاوەستاوە.
یاریدەردەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ڕوو لە کاربەدەستانی سەعوودی ، ئیماراتی و بەحرەینی وتیشی: کۆشکی سپی و ڕێکخراوی شۆڤاری ڕژیمی زایۆنی " مووساد" لە ئێوە وەکوو دەسرەیەک بۆ جارێک کەڵک وەردەگرن، بەڵام دڕاوسێیەتی و موسولمان بوونی ئێمە تاهەتاییە .