تێکهەڵچوونی سپای پاسداران لەگەڵ تیرۆریستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i324351-تێکهەڵچوونی_سپای_پاسداران_لەگەڵ_تیرۆریستان
بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، خەباتکارانی ئەو بڕیارگەیە لەگەڵ تیرۆریستانی گرووپی تەکفیریی داعش لە ڕۆژاوای ئێران، تێکهەڵچوون وپێکیان دادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2018 13:06 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی سپای پاسداران لەگەڵ تیرۆریستان

بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، خەباتکارانی ئەو بڕیارگەیە لەگەڵ تیرۆریستانی گرووپی تەکفیریی داعش لە ڕۆژاوای ئێران، تێکهەڵچوون وپێکیان دادا.

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد: بەپێوشوێن گرتنی بەوردیی ئیتلاعاتیی هێزەکانی بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، تیمێکی تیرۆریستیی ٢١ کەسیی لە گرووپی تەکفیریی داعش کە لەناوچەی ڕۆژاواوە چووبوونە نێو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاوەدوونران و کەوتنە بەرچاودێری و سەرەنجام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەوان دەسپێکرا.

لەڕاگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی نەجەفی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاتووە: لە تێکهەڵچوونی خەباتکارانی ئەو بڕیارگەیە لەگەڵ تیرۆریستانی تەکفیریی داعش لە ڕۆژاوای ئێران، زۆربەی ئەندامانی ئەو تیمە ٢١ کەسییە گیراون.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، تێکهەڵچوونی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ دەس وپێوەندییەکانی داعش هەروا بەردەوامە هێزە ئاسایشییەکانی ئێرانیش لەو تێکهەڵچوونەدا، هاوکاریی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەکەن.