ڕۆحانی: گەلی ئیران هەرگیز لە جمهورییەت و ئیسلامییەت پاشگەز نابێتەوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، کۆمارییەت و جمهورییەتی وەک یادگاری حەزرەتی ئیمام (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و جەختیکرد : گەلی مەزنی ئێران هەرگیز لەم دوو بنەمایە پاشگەز نابنەوە .
"حەسەن رۆحانی" بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە لە سەروبەندی سیی و نۆهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی بەشکۆی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوون لە بارگەی پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) لە کۆری هەواڵنیران دا ، وتی: دەستەڵاتە ئەستەکبارییەکان کە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ داهاتووی چارەنووسی ئێران بانگ دەکەن دەبێ بە باشی لەوە تێبگەن کە گەلی ئێران دەستەڵاتداریەتی نیشتمانیی و سەربەخۆیی و ئازادی کە دەستیان خستووە دەێپارێزن و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاهەتایە ئاگاداری لێوە دەکەن .
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: هیچکەس ناتوانێ پێشبگرێت بە ڕادەربرین ، ڕەخنە گرتن و تەنانەت ناڕەزایەتی دەربرینی گەلی مەزنی ئێران وگوێ هەموو بەرپرسان دەبێ دەنگی داواکارییەکانی خەڵک و داوا و ویستی ئەوان ببیستێت.
ڕۆحانی، ئیسلام، گەل و وڵاتی ئێرانی وەک سێی بنەمای سەرەکی زانی و وتیشی: گەلی ئێران ئاگاداری یەکێتی دەبێت و هیچ دەستەڵاتیک و زلهێزێک ناتوانێ ڕیگای گەلی ئێران بگۆرێتەوە .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ئاماژەی کردە بەرێوە چوونی ١٢ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ، ١٠ هەڵبژاردنی پەرلەمانی، ٥ هەڵبژاردنەی مەجلیسی خۆبرەکانی ڕێبەری ، ، ٥ هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنەکان و چەندین کۆپرسی لە ئێران دا و جەختیکردەوە: گەلی ئێران لە رۆژی ٢٢ ریبەندان (١١ فیڤرییە) جارێکی تر نیشان ئەدات کە چۆن بە شۆرش م نزام وڕێبەری مەزنی شۆرشی ئەمەگدار دەمێنێتەوە .
سەرۆک کۆماری و ئەندامانی لیژنەی دەوڵەتی ئێران بەیانی چوار شەممە لە سەروبەندی سیی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەشکۆی شۆرشی ئیسلامی بە ئامادە بوون لە بارگای پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) و گۆڵزاری شەهیدان لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی و شەهیدان پەیمانیان دووبارە کردەوە .