پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی "شەهیدانی ئەسیری غەریب"
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کۆنگرەی نیشتمانیی "شەهیدانی ئەسیری غەریب" لە شاری پیرۆزی مەشهەد، ئەم شەهیدانەی بە بەشێک لە ستەملێکراوی و بێدەرەتانیی گەلیی ئێران زانی، شانبەشانی ئازایەتی و ئیمان و کۆڵنەدانیان، لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، و فەرمووی: وەها یادکردنەوەیەک کڕنۆشێکە بۆ کۆڵنەدان و بەرخۆدان.
لە بەشێکی ئەم پەیامەدا هاتووە؛ بەرگریی پیرۆزی هەشت ساڵەی لە شەڕی داسەپاوی سەدام لە لایەک تاقیکردنەوەیەکی شکۆمەندانەی ئازایەتی و ئیمان و بەرخۆدان و دەستپێشخەریی سەربازیی گەلی ئێران بوو و لە لایەکی دیکەشەوە دیمەنی چەوسانەوە و غەریبی و بەرگەگرتنی ئازاری دەروونی و جەستەیی بوو.
نووسراوی ئازادکراوەکان سەبارەت بە قۆناغی دیلبوون و توندوتیژی و نامرۆڤایەتی لەو ماوەیەدا ئاماژەن بۆ بەشێک لەم لایەنە دووهەمە، کە بێ گومان تەنیا بەشێکی دەگێڕێتەوە.
ئێستا، باسی ئەو کەسانە دەکرێ کە لەو غەریبی و لانەوازییە تاقەتپڕووکێنەدا، گیانی خۆیان بەخت کرد و شەربەتی شەهادەتیان نۆشی. ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا شوناسیان دەرکەوتووە زیاتر لە دوو هەزار کەسە.
دڵنیاین کە ئەو شەهیدانە تا دواساتی ژیانیان ئازاریان چەشت، بەڵام ملکەچی داخواز و چاوەڕوانییەکانی زیندانوانانی بێبەزەیی نەبوون و لەژێر ئەشکەنجەدا کۆڵیان نەدا. سڵاوی خودایان لێ بێ.
ئەم یادکردنەوەیە بۆ ڕێزگرتنە لە خۆڕاگریی ئەوان. بەڕێوەبەرانی ئەم یادمانە بە باشی لە بابەتە تێگەیشتوون و لەوپەڕی ڕووراستیدا کاریان کردووە.
خودا پاداشتی باشی ئەوان و هەموو ئەو کەسانەی بداتەوە کە خزمەت بە بەرخۆدان دەکەن.