ئامۆلیی لاریجانی : ئیمام خومەینی(رە) سەربەخۆیی و بڕوا بە خۆبوونی بۆ گەلی ئێران گەڕاندەوە
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شۆڕشی ئیسلامیەوە لە ڕووی گریمانەیی و کردارییەوە ئاڵ و گۆڕێکی مەزنی لە کۆمەڵگای ئیسلامی دا بەدی ھێناوە، وتیشی: ئیمام خومەینی(رە)سەربەخۆیی و بڕوا بە خۆبوونی بۆ گەلی ئێران گەڕاندەوە.
ئایەتوڵڵا سادق ئامۆلیی لاریجانی سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەروبەندی دەیەی پیرۆزی فەجرو لە ئاھەنگی پەیمان نوێ کردنەوەی بەرپرسانی باڵای دادی وڵات لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەکوو خەنیمی سیستێمی لیبراڵ دیموکراسیی ڕۆژئاوا، نیزامێکی دەگمەنی لە سەر بنەمای جەماوەرسالاریی دینی دامەزراندووە.
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە واتای کۆمەڵگای ئیسلامی واوەتر لە سنوورەکانی کۆماری ئدیسلامیی ئێرانە،وتیشی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕووی گریمانەییەوە شۆڕشێکی ھزریی مەزنی لە نیزامی جەماوەر سالاریی دینی لە جیھاندا بەدی ھێنا.
ئامۆلیی لاریجانی وتیشی: جەماوەری ئێران بەردەوام لە گۆڕەپاندان و لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکانی وڵاتانی ملھوڕ دێنە مەیدانەوە کە دیارە ئەمەش لە فێرکارییەکانی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.
سەرۆکی ھێزی دادو بەرپرسانی باڵای دادەڤانی بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی پیرۆزی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجە بەرزەکانی ئەو بەڕێزە و شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دا پەیمانیان نوێ کردەوە.