شوبات 01, 2018 16:45 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی:  گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان ئامادەتر لە ڕابردوون

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ، جەختیکرد: خەڵکی ئێران بۆ بەرەڤانی لە سەربەخۆیی ، ئاسایشی نیشتیمانی ، دەستەڵاتداریەتی و خۆڕاگری بەرامبەر دوژمنان ، ئامادەتر لە ڕابردوون.

 " حەسەن ڕۆحانی" رۆژی پینجشەممە لە کۆری خەڵکی سیرجان لە پارێزگای کرمان لەباشووری ئێران ، وتیشی: خەڵکی ئێران  بە تەنیایی شۆڕشێکیان بە ئاکام گەیاندووە  کە هیچ دەستەڵاتێکی بیانی لاگری نەبووە و بە یەکگرتوویی، ئیسار و لە خۆبوردوویی بەرامبەر ڕژیمێکی پڕچەک ڕاوەستاون کە هەموو دەستەڵاتەکان لەو ڕژیمە پشتگرییان کردووە .

 سەرۆک کۆماری ئێران ، بەڕاشکاوی وتی: گەلی ئێران ، نیزامی بەرچاوی خۆی بە دەنگ وەرگرتن هەڵبژاردووە و ئەم پرسە وەک شانازییەکە بۆ ئێران لە ئاست ناوچەکە و جیهان دا چوونکا بێ ئامادەبوون، دەنگ و ڕەخنەی خەڵک ناتوانین ڕێگای پێشکەوتن بپێوین .

 رۆحانی، ئێرانی وەک ئەمنترین وڵاتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین ناساندو وتی: ئاسایشی ئێستای ئێران بە یەکیتی و ڕاوەستانی خەڵک لە تەنیشت هێزە ئاسایشییەکان دەستکەوتووە .

 سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: ئەو گەڵالە و پرۆژەگەلەی کەلە درێژەی سەفەر بۆ شارستانی سیرجان دەستپێدەکرێت لە مێژووی پارێزگاکانی ئێران دا دەگمەن و کەم وینەیە .

 سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ خەڵک و خستنەگەڕی چەند پرۆژەی پیشەسازی و ئاوەدانکاری سەردانی شارستانی سیرجان لە پارێزگای کرمانی کردووە .

 

سەرپەیڤ