رۆحانی: دەوڵەت ڕەوتی بنیات نانەوەو ئاوەدان کردنەوەی ئێران بەردەوام دەکات
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەوڵەت بەدەسەڵات و بەهاوکاریی خەڵک، ڕەوتی سازندەیی، بوژاندنەوەو ئاوەدان کردنەوەی هەموو پارێزگاکانی ئێران درێژە پێ دەدات.
حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ هەینی لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ پارێزگای کرمان، لەباشووری ئێران و لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەردان و دیدار لەگەڵ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی ناوچەی کوهبەنان و راوەر لەپارێزگای کرمانی لەهۆکارەکانی سەفەرەکەی بۆ ئەو پارێزگایە ناوبردو وتی: لەو سەفەرەدا، ژمارێک گەڵاڵەو پڕۆژە خرانەگەڕ و هەڵمەتی جێ بەجێ کردنی چەندین پڕۆژە دەسپێکرا کە کوالیت و بارستای ئەو گەڵاڵانە بۆ جەماوەری ئێران و پارێزگای کرمان، هیوابەخشە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەپێداگری لەسەر هاوبەشیی خەڵکی ئێران لەوارە جیاجیاکاندا، وتی: خەڵک دەبێ جگە لە ئامادەبوون و هاوبەشبوون لە هەڵبژاردنەکان، ڕوانگەو ڕەخنەکانیان بێننەئاراوەو لە ئیدارەی کاروباری وڵاتدا هاوکار وهاوبەش بن.
رۆحانی وتیشی: دەکرێ بە یەکڕیزی و هاودڵی ، کێشەو گرفتەکان چارەسەر بکرێ، هەروەک لە چل ساڵی رابردوودا بەسەر زۆربەی گرفتەکان زاڵبووین و حەماسەگەلی مەزنمان خولقاند.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێنێ پێنج شەممە لەڕەوتی سەفەری بۆ پارێزگای کرمان، دەیان پرۆژەی سەنعەتی و کانگایی خستەگەڕ و فەرمانی دەسپێکرانی هەڵمەتی جێ بەجێ کرانی چەند پرۆژەی سەنعەتی و کانگاییشی دەرکرد.