ڕۆحانی: گەڵی ئێران وڵامێکی بە بڕشتانەیان داوەتە پیلانی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری تائێستا بە دژی گەلی ئێران گەڵاڵەیان کردووە بەرەوڕووی شکست بووەتەوە و خەڵک بە ئامادەبوونی وشیارانە وڵامێکی بەبڕشتانە و بەهێزیان بەو پیلانگێڕییانە داوەتەوە.
حەسەن روحانی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وێڕای بانگێشتنی گەلی ئێران بۆ ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان وتیشی : گەلی ئێران بە ورە، یەکگرتوویی و یەکێتیی و پێبەند بوون بە بەرژەوەندییەکان و دەسەڵاتی نەتەوەیی ، بە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان دەڵێن : ڕێگەی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا درێژەی دەبێت .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێرانی ئیسلامی بەهێزتر لە هەمیشە لە ڕێگەی ئارمانجەکانی ئینقلاب دەڕۆنە پێشەوە پێداگری کرد : ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی مەزنی ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان، دوژمنان هیوابڕوا دەکەن .
روحانی ئاماژەی کردە سەرکەوتنەکانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی دزەی تیرۆریستانی پڕمەترسی لە ناوچە و پیلانی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و وتی : دەوڵەتی ئەمریکا بە هەموو توانای سیاسی و ئابووری خۆی لە پرسی بەرجام شکستی هێنا و گەلی ئێرانیش بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان ،وڵامێکی بەبڕشتانە دەدەنە پیلانگێڕییە بێ وێنەکان بەدژی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و قودس.
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی هەموو ساڵێ بە بۆنەی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، یازدەی شوباتی 1979 بە ئامادەبوونێکی بەربڵاو لە ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی پەیمان نوێ دەکەنەوە.