ڕوحانی: پەرەی پێوەندی لەگەڵ تورکیا، بنەمایەکی گرینگە لە سیاسەتی ناوچەیی ئێران دا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پەرەی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ دراوسێکان بەتایبەتی تورکیای بە بنەمایەکی گرینگ لە سیاسەتی دەرەوەیی و ناوچەیی تاران زانی .
حەسەن روحانی ئێوارەی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران، بە ئاماژەدان بە پێویستیی هەوڵدان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجی سی میلیارد دولاریی لە پێوەندی بازرگانی و ئابووریی دوو وڵات وتی : پەرەی پێوەندی بانکیی تاران و ئەنقەرە، بڕیارێکە بۆ کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نەتەوەیی لە سات وسەداوی بازرگانی و هەوڵدان لە پێناو خێرایی دانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی دوولایەنە ، دەتوانێ ببێتە هۆی هاوکاری زۆرتر لە بواری ئابووریی تاران - ئەنقەرە .
روحانی هەروەها کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سووچی ڕوسیای بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ چارەسەرکرانی گرفتی ناوچەیی زانی و وتیشی : بەختەوەرانە ئەمڕۆ پێوەندی سێ لایەنەی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا لە هاوکارییەکانی ناوچەیی زۆر گرینگ و کاریگەر بووە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە لە بارودۆخی هەنووکە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا پێویستی بە درێژەپێدانی وتووێژ و هاوکارییەکی زۆرترە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : پاراستنی سەربەخۆیی وڵاتان و نەگۆڕدرانی سنووری جوگرافیایی هۆی پەرەی سەقام لە ناوچە دەبێت و دەبێ بەچەشنێک هەوڵ بدەین هەتا هیچ وڵاتێک لە ناوچە لەلایەن دراوسێکانی خۆیەوە هەست بە هەڕەشە و مەترسی نەکات .
مەوڵوود چاووش ئوغلوش لەم دیدارەدا پێوەندی ئێران و تورکیای ئەرێنی وەسف کرد و بە ئاماژەدان بە پێویستیی هەوڵدان لە پێناو پەرەی هاوکاریی بازرگانی و ئابووری و هاسانکاری لە پێوەندی بانکی دوو وڵات دا وی : ئەمڕۆ دەبێ بە پەرەپێدانی وتووێژەکان و هاوکاری ، هەنگاوی بەرزتر لە بواری پەرەپێدان و بەهێزکردنی زۆرتر لە ڕابردووی ئاستی هاوکارییەکانی تاران - ئەنقەرە هەڵبگیردرێت .
ناوبراو بەهێزبونی پێوەندی و هاوکاری ناوچەیی نێوان ئێران تورکیای بە گرینگ وەسف کرد و وتیشی : یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە دووبەرەکی نانەوەی نوێ لە ناوچە، کارتێکەری بەسەر پێوەندی دۆستانە و ڕوولەپەرەی ئێران و تورکیایە کە دەبێ لەبەرامبەری دا ، هاوکاریی خۆیان لە ڕێگەی چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوچە بەتایبەتی لە سوریا، درێژەی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی : ئۆپراسیۆنی سەبازی تورکیا لە باکووری سوریا کاتییە و تەنیا بە دژی تیرۆریستان لەو ناوچەیە دایە و ئەنقەرە هیچکات چاوی نەبڕیوەتە خاکی سوریا .